لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەك براوەی یەكەم و دووەمی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، بەردەوامن لە گفتوگۆ و دانوستاندنەكانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی دەیەمی حكومەت، لەو چوارچێوەیەدا لیژنەی هاوبەشی دانوستانكاری هەردوو حیزب لە دوایین كۆبوونەوەیان كە ڕۆژی 3ـی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، لە ڕاگەیینێراوێكدا ئاشكرایان كرد كە ڕێككهوتنى سهرهتايیان لەنێواندا هەیە و ئەنجامی كۆبوونەوەكان دەخەنە بەردەست لیژنەی باڵای هەردوولا.
چیرۆکی سەرەکی: پارتی و یەكێتی مەبەستیانە لە زووترین كاتدا بگەنە ڕێككەوتنی كۆتایی و هەوڵەكانیان بۆ ئەو مەبەستە دوای پەیامێكی سەرۆك بارزانی چڕتر بووەتەوە كە ڕایگەیاند پێویستە لە دوو مانگی داهاتوو حكومەت پێكبهێندرێت.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد شەهاب، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان تایبەت بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەردوو لا بە بێ ئامادەبوونی سەرۆکی شاندەکان بەڕێوەچوو، هەریەک لە هۆشیار زێباری و قوباد تاڵەبانی بەهۆی سەرقاڵی نەیانتوانی بەشداربن، لە کۆبوونەوەی داهاتوو بەشدار دەبن، لە کۆبوونەوەکان قسە لەسەر پۆست نەکراوە، بەڵکو لەسەر کاری هاوبەش و پێکەوەیی ڕێککەوتووین، وا ڕێککەوتووین وەک دوو هاوبەشی گرنگ لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستان کار بکەین لە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان، هەروەها لەسەر بنەما و کاری پێکەوەیی و کاری وەزارەتەکان، کۆبوونەوەمان ماوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەكانی ئاڤا، لە دوایین كۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەكەدا ڕەشنووسێکی نۆ تەوەری ئامادە کراوە، کە 15 خاڵ لە خۆ دەگرێت، كاری ئەو لیژنەیە كۆتایی هاتووە و ڕەشنووسەكە دەخرێتە بەردەم لیژنەی باڵای دانووستاندنی پارتی و یەکێتی كە وا بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو كۆببنەوە.
تەوەرەكانی ڕێككەوتنی لیژنەی هاوبەشی دانوستانكاری پارتی و یەكێتی بریتین لە:
- پێشمەرگە
- وزە
- دەسەڵاتی دادوەری
- دەسەڵاتی سەرۆکایەتییەکان و جێگرەکانیان و پارێزگاکان
- داهات
- خەرجی
- پەرلەمان
- دارایی
- پەیوەندییەکانی ناوخۆ و نێوان هەولێر و بەغدا
ئەمانە دەبنە بنەمایەک بۆ کارنامەی چوار ساڵی کابینەی نوێ، بڕیارە بخڕێتە بەردەم لیژنەی باڵای دانوستانکاری هەردوولا بۆ یەکلاکردنەوە و پەسەندکردنیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ناتانیاهۆ دوو ئامێری پەیجەر بە دیاری دەدات بە ترەمپ
- ژینگە
- 58 خولەک لەمەوپێش
بۆنی ناخۆشی کارگەیەکی زەیت خەڵکی گوندێکی دهۆک نیگەران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات