كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
بەشێك لە كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ماوەی دوو ساڵە گرفتێكیان هەیە و دەیانەوێت لەڕێگەی ئاڤاوە گرفتەكەیان بۆ چارەسەر بكرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەشێك لە كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە بە بیانووی ئەوەی لە بنكەكانی تەندروستی دەوام دەكەن و لە نەخۆشخانەكان نین، ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسی تایبەت بە بەشی تاقیگەكان لێیان دەبڕدرێت، بەو پێیەی بنكەكانی تەندروستی بەشی بانكی خوێنیان نییە، ئەوەش لەكاتێكدا هاوپیشەكانیان كە دەوامیان لە نەخۆشخانەكانە، ڕێژەی 100%ی دەرماڵەكەیان بۆ خەرج دەكرێت.
لێدوانی فەرمییەکان:
- كارمەندەكان دەڵێن: نادادپەروەری و جیاوازییەكە بەمجۆرەیە بۆ نموونە ئەگەر كارمەندێكی تەندروستی مووچە بنەڕەتییەكەی 600 هەزار بێت، ئەگەر لە نەخۆشخانە دەوام بكات، مووچەكەی دەبێتە ملیۆنێك و 200 هەزار، بەڵام هەمان كارمەند ئەگەر لە بنكەی تەندروستی یاخود دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی دەوام بكات، مووچەكەی 900 هەزار دینارە واتە جیاوازییەكە 300 هەزار دینارە.
- دكتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، با ئەو كارمەندانە داواكارییەكەیان بەرزبكەنەوە، ئێمەش دیراسەی دەكەین، ئەگەر لەڕووی ئیداری و داراییەوە كێشەی نەبێت و پێچەوانەی ڕێنماییە داراییەكان نەبێت، گرفتەكەیان بۆ چارەسەر دەكەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی چاکسازیی هێزەكانی پێشمەرگە خێراتر دەكرێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن: دەبێت یەکێتی ئەوروپا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ بداتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەمریکا و ئەوروپای کردووەتە نیشتمانی جرجەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
لەڕێگەی قەرزی بانکی دەتوانیت کارەبای ماڵەکەت بکەیتە سەرچاوەی وزەی خۆر
2 شوبات
- تەندروستی
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
یاریکردنی منداڵان لەنێو خۆڵ و پیسیدا بەرگریی لەشیان بەهێز دەکات
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە شارەزوور توێژەرێک ڕێگەیەکی نوێی پشکنینی خوێن دەدۆزێتەوە