سێ بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندیی کورد دوای پەیامەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا
- بیروڕا
- 4 شوبات
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
دوای دەسپێشخەرییە نیشتمانییەکەی سەرەتای ئەمساڵی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بەغدا لەماوەیەكی كورتدا هاتە ژێر باری داواكارییەكانی كورد و سێ لە گرنگترین گرێكوێرەكانی کردەوە، ئەوانیش؛ زامنكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، هەناردەكردنەوەی نەوت و گەڕاندنەوەی زەویی كشتوكاڵی بوو بۆ جووتیارانی كورد، کە یاسای بۆ دەرکرا و زیاتر لە 300 هەزار دۆنم زەوی بۆ جووتیارانی کورد و تورکمان لە کەرکووک و دورووبەری دەگەڕێنرێتەوە کە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسەوە لەلایەن عەرەبە هاوردەکانەوە داگیر کرابوون.
چیرۆکی سەرەکی: لە كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە رۆژی 11ی مانگی یەکی ئەمساڵ، كە تێیدا وەزیرانی كوردی حكومەتی فیدڕاڵی و فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش ئامادەی بوون، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕاشكاوانە ڕایگەیاند: "ڕەفتاری بەغدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان قبوڵكراو نییە و پێویستە ئەم پەیوەندییە ڕاست بكرێتەوە". ئەوەبوو دواتر پەیامەكە ڕاستەوخۆ بە سوودانی گەیێنرا، دوای ئەم پەیامە لەماوەی كەمتر لە مانگێكدا سێ داواكاریی كورد جێبەجێ كران؛ ئەوانیش: زامنكردنی سەرجەم مووچەكانی ئەمساڵ، پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە پەیوەست بە هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، چارەسەرکردنی کێشەی زەویی جووتیارانی کورد لە کەرکووک و دەورووبەری.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئاماژەكان بەو ئاراستەیەن كە دەستپێكی 2025، ساڵێكی پڕ خێر و گۆڕانكاریی ئەرێنی بێت بۆ هەرێمی كوردستان، لەلایەك ماددەی 12 بڕگە (ج) لە یاسای بودجە كە پەیوەستە بە دەرهێنان و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان، لە پەرلەمانی عێراق هەمواركرایەوە و پێشبینی دەكرێت لە نزیكترین كاتدا هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دۆسیەی نەوت و بەڕێوەبردنی كێڵگە نەوتییەكان هەر لەژێر كۆنتڕۆڵی هەرێمی كوردستاندا دەمێنێتەوە، كە بەگوێرەی گرێبەستی هاوبەش لەگەڵ كۆمپانیا بیانییەكان كاریان تێدا دەكرێت.
لێدوانی فەرمی: لەمبارەیەوە نەبیل مەرسومی، ئابووریناسی ناوداری عێراق دەڵێت: "جگە لەو نەوتەی ڕادەستی سۆمۆ دەکرێت، کوردستان دەتوانێت نەوتی دیکەش بەرهەمبهێنێت و وەک بەشێک لە داهاتی زیادە بۆخۆی بیفرۆشێت و سوودی لێوەربگرێت."
هەروەها خۆتان دەزانن لە عێراق هەموو شتێک لەوانەیە ڕووبدات، لە ساڵی ڕابردوودا دەیان ڕێککەوتن کران و وەکو خۆیان جێبەجێ نەکران، بۆ ئەمساڵیش هەناردەکردنەوەی نەوت تاکە ئومێدە بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بێ کێشە، چونکە ئیتر کوردستان بە فرۆشتنی نەوتەکەی بەشدار دەبێت لە زیادکردنی داهاتی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی هەمواری یاسای بودجەی عێراقیش کە ڕۆژی یەکشەممە لە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا، دەبێت هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات، بەمەش دەبێت جگە لە مووچە، حکومەتی عێراق بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپیدانی پارێزگاکان و سەرجەم شایستە داراییەکان بۆ کوردستان بنێرێت.
بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵ و ڕژدبوونی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتن لەپێناو ماف و شایستەكانی خەڵكی كوردستان بەرز دەنرخێنن.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان لەبەردەم دەزگاكانی ڕاگەیاندن و ڕای گشتی وتی: "لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم، ئامانجی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەوەبوو، کێشەکان لەگەڵ بەغدا سفر بکرێنەوە، هاوکات ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەت بوو لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتن بکرێت."
هاوكات پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردەوە: ئەوەی شەڕی مووچەخۆرانی کرد، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بوو، خۆی بە تەنیا لەو شەڕە مایەوە".
ڕێككەوتنی هەردوو وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی لەبارەی مسۆگەركردنی ناردنی شایستە داراییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، دەبێتە هۆی دڵنیایی بۆ خەڵكی كوردستان و ڕۆڵی دەبێت لە بووژانەوەی بازاڕ لەمساڵدا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
دوو سهرۆكوهزیران چارهدۆزانی كێشهكانی هەولێر و بەغدا
3 شوبات
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
یەکی شوباتی خوێناوی .. ئیرادەی نەشکاوی کورد
1 شوبات
سوپاس ئاڤا؛ جارێکی دیکە فەرهاد پیرباڵت پێ ناساندینەوە
31 کانوونی دووەم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی پیاوی حیکمەت و خەبات ئیدریس بارزانی دا
31 کانوونی دووەم
ڕێباز حهملان بۆ وادهكات؟
29 کانوونی دووەم
سەرۆکوەزیرانى کوردستان لە دیمەشق
25 کانوونی دووەم
ئیلهامبەخشی ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان
25 کانوونی دووەم
مەزڵووم عەبدی، ئەردۆغان و شەیبانی؛ سێ دیدار لەپێناو پاراستنی باشوور و ڕۆژئاوا
23 کانوونی دووەم
داڤۆس 2025: وەرچەرخانی هەرێمی کوردستان لە ئاستی جیهانیدا
23 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 31 کانوونی دووەم
سوپاس ئاڤا؛ جارێکی دیکە فەرهاد پیرباڵت پێ ناساندینەوە
- بیروڕا
- 31 کانوونی دووەم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی پیاوی حیکمەت و خەبات ئیدریس بارزانی دا
- بیروڕا
- 29 کانوونی دووەم
ڕێباز حهملان بۆ وادهكات؟