ڕێباز حەملان و تەیف سامی
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 29-1-2025 وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له لاپه‌ڕه‌ی خۆی ڕاگەیێنراوێکی دژی بریکاری وەزارەتی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به ئیعازی وه‌زیری دارایی به‌رێز (ته‌یف سامی) ڕاگەیێنراوی تووند و هه‌ڵچوو، له‌سه‌ر ڕێباز حه‌ملان ده‌ربكات، به‌ڵكو پێشتریش له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه وه‌ک بریکاری وەزارەتی دارایی، وه‌زاره‌ته‌كه ڕاگەیێنراوی دژی ڕێباز حه‌ملان ده‌ركرد و ته‌یف سامی لێدوانی لێ قه‌ده‌غه كرد، به‌ڵام ڕێباز حه‌ملان نه‌وه‌ستا له خستنه‌ڕووی ڕاستییه‌كان سه‌باره‌ت به كێشه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان لای حكومه‌تی فیدراڵ.
ماوه‌ی سێ مانگه به‌ڕێز ڕێباز حه‌ملان وه‌ک بریکاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌ستبه‌كار بووه و له‌م ماوه‌یه‌دا زۆرترین چالاكی بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی له مه‌له‌فی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی کوردستان کردووە، ئه‌مه‌ش وه‌زیری دارایی عێراقی نیگه‌ران كردووه.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دووباره ڕێباز حه‌ملان، وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی به دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان تۆمه‌تبار كرد.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌رۆكوه‌زیران محەممەد شیاع سوودانی و قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراقی كرد و په‌یامی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێگه‌یاندن سه‌باره‌ت به ناڕه‌زایه‌تی و نیگه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقەوە.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق هیچ مانگێک نه‌بووه بەهۆی چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی یان به هه‌ر بیانوویه‌ک مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان دوانه‌خات، ساتێک داوای لیست و ساتێک سی دی و ساتێک گه‌ڕانه‌وه بۆ لیست و ساتێكی دیکە هه‌ردووكیان، حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش هه‌موو ئه‌و داواكاریانه‌ی جێبه‌جێ كردووه.
فه‌رمانبه‌ره‌كانی خۆی بایۆمه‌تریان نییه، به‌ڵام هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی هه‌رێمی کوردستان بایۆمه‌تری نه‌بێت مووچه‌كه‌ی ڕاده‌گرن، ئه‌مه جگه له بیانووی دیکە كه هیچی له هه‌رێمی کوردستان نه‌ماوه، به‌ڵام له به‌غدا هه‌ر به‌رده‌وامه، وه‌ک بابه‌تی دوو مووچه و سێ مووچه.
ته‌نانه‌ت ئه‌و وه‌زاره‌ته له‌وه‌شدا ڕوون نییه ئایا بۆچی (ته‌وتین) وەک بیانووی دواخستنی مووچه به‌كارده‌هێنێت، له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پرۆژه‌ی (هه‌ژماری من)ـی هه‌یه و به سه‌دان هه‌زار مووچه‌خۆری هه‌رێمی کوردستان تێیدا به‌شدارن و دادگای فیدراڵیش ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی وه‌ک ته‌وتین داناوه و ساڵی ڕابردوو لە کۆبوونەوە گەورەکەی هەولێر ئه‌مه‌یان به ئاشكرا به ته‌یف سامی ڕاگه‌یاند.
له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ مانگه‌دا ڕێباز حه‌ملان ئه‌وه‌ی بیرنه‌چووه كه ئه‌و له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی کوردستان له‌و پۆسته‌دایه، به پله‌ی یەک بۆ به‌رگری له قووت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدایه. ڕاستییەک كه زۆرێک له نوێنه‌رانی كورد له حكومه‌تی فیدراڵی كه ده‌چنه به‌غدا، له‌بیری ده‌كه‌ن.
بوونی فه‌رمانبه‌ر و كاربه‌ده‌ستانی كورد له‌سه‌ر پشكی هه‌رێمی کوردستان له به‌غدا بۆ ئه‌وه نییه سه‌رقاڵی كاری ڕۆتینی خۆیان بن، یاخود ته‌سلیمی سیاسه‌ته‌كانی به‌غدا بن، یاخود بكه‌ونه پاساوهێنانه‌وه بۆ سیاسه‌ته خراپه‌كانی به‌غدا له دژی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وەک هه‌ندێک بە ئاشكرا و به نهێنی ئه‌مه ده‌كه‌ن، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه به‌رگری له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی کوردستان لەلای به‌غدا بكه‌ن.
نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا چ له په‌رله‌مان بن یان له وه‌زاره‌ته‌كان، به پله‌ی یه‌ک نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ماف و شایستانه ده‌كه‌ن كه هه‌رێمی كوردستان له‌لای به‌غدا هه‌یه‌تی، جگه له‌مه هه‌رێمی کوردستان پێویستی به‌وه نییه نوێنه‌ری له به‌غدا هه‌بێت و به‌غداش ناچار نییه پۆست به كه‌س بدات، به‌ناوی هه‌رێمی کوردستانە‌وه له‌به‌غدا بێت!
ئه‌گه‌ر هه‌موو نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا، چ له په‌رله‌مان و چ له به‌غدا به‌م ڕۆحیه‌ته‌وه، به‌رگری له ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی کوردستان بكه‌ن و وه‌ک سواڵكه‌ر یان وه‌ك پاساوده‌ر یان وه‌ک فه‌رمانبه‌رێكی عێراقی مامه‌ڵه نه‌كه‌ن و پاساو بۆ ناهه‌قییه‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر مووچه‌خۆری هه‌رێمی کوردستان نه‌هێننه‌وه، ئه‌وا به‌غداش ناچاره ڕێز له خواست و پێویستییه‌كانی هه‌رێمی کوردستان بگرێت.
ئه‌وه‌ی كه تاوەکو ئێسته نه‌مانبینی نوێنه‌رێكی كورد له‌به‌غدا، چ له حكومه‌ت یان له په‌رله‌مان، له‌سه‌ر مافه‌كانی هه‌رێمی کوردستان ڕووبه‌ڕووی كێشه ببێته‌وه، ئاماژه‌یه‌كی ڕوونه كه نوێنه‌ری كورد له به‌غدا سه‌رقاڵی ئیشی ڕۆتینیی خۆی و ئیمتیاز كۆكردنه‌وه‌یه، نه‌ک به‌رگری له مافی ئه‌و میلله‌ته‌ی ئه‌م به ناوی ئه‌وانه‌وه له وێیه، ڕێباز حه‌ملانیش یەکێکە لەو نوێنه‌رانەی كورد کە وه‌زاره‌تێكی له‌سه‌ر مافه‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی ته‌نگه‌تاو کردبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سوپاس ئاڤا؛ جارێکی دیکە فەرهاد پیرباڵت پێ ناساندینەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵیادی کۆچی دوایی پیاوی حیکمەت و خەبات ئیدریس بارزانی دا
7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانى کوردستان لە دیمەشق
25 کانوونی دووەم
ئیلهامبەخشی ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان
25 کانوونی دووەم
مەزڵووم عەبدی، ئەردۆغان و شەیبانی؛ سێ دیدار لەپێناو پاراستنی باشوور و ڕۆژئاوا
23 کانوونی دووەم
داڤۆس 2025: وەرچەرخانی هەرێمی کوردستان لە ئاستی جیهانیدا
23 کانوونی دووەم
داد و ئاوەدانی، نادادی و وێرانکاری بەبۆنەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییەوە
22 کانوونی دووەم
ئه‌زموونی یه‌كڕیزیی و ده‌ستكه‌وت له به‌غدا
22 کانوونی دووەم
کورد لە ئەمنە سوورەکەوە بۆ داڤۆس
20 کانوونی دووەم
سەروک بارزانی؛ ئێکرێزیا هێز و دیپلۆماسیا کوردان
18 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپاس ئاڤا؛ جارێکی دیکە فەرهاد پیرباڵت پێ ناساندینەوە
- بیروڕا
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵیادی کۆچی دوایی پیاوی حیکمەت و خەبات ئیدریس بارزانی دا
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
سەرۆکوەزیرانى کوردستان لە دیمەشق
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
ئیلهامبەخشی ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان
- بیروڕا
- 23 کانوونی دووەم
داڤۆس 2025: وەرچەرخانی هەرێمی کوردستان لە ئاستی جیهانیدا