داد و ئاوەدانی، نادادی و وێرانکاری بەبۆنەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییەوە
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرافیکی وتەکەی سەرۆک بارزانی، گرافیک ئاڤا نیوز
(دادپەروەریی) بنەماو مەرجی گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوامە. دادپەروەریی کۆمەڵایەتی واتا دابەشکردنی دادپەروەرانەی سەرچاوە و داهات. دابینکردنی دەرفەت بۆ هەمووان تاکە ڕێگەیە بەرەو ئاوەدانکردنەوەو گەشەی بەردەوام. لە بەرامبەردا نادادپەروەریی هۆکاری شێواندن و تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی و ئابوورییە. ئیبن خەلدون دەڵێت : هۆکاری داڕمانی شارستانیەتەکان ئاژاوە و نادادپەروەرییە. پەیوەست بوون بە دادپەروەرییەوە تەنیا ڕێگایەکە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی بەهێز و بەختەوەر، بە دوور لە ئاژاوەو وێرانکاری.
(ئەفلاتون) دادپەروەری بە فەزیلەتێکی بنەڕەتی دادەنێت. (ئەڕستۆ) دادپەروەریی بە یەکسانییەوە گرێدەدات، جەختی لەسەر گرنگیی دابەشکردنێکی دادپەروەرانەی سەرچاوەو داهات دەکردەوە. (جۆن ڕاولز) لەسەر بنەمای یەکسانی لە ڕەخساندنی دەرفەت و دابەشکردنی داهاتدا، بە قازانجی کەمدەرامەتەکان، تیۆرییەکی تایبەتی دادپەروەریی داڕشتووە. فەیلەسوفانی پێشەنگی قوتابخانەی فرانکفۆرتیش، دادپەروەری وەک داواکارییەکی گشتگیری مرۆڤ دەبینن، سنووری چەمکە نەریتییەکانی دابەشکردنی داهات تێدەپەڕێنن و ڕەهەندە سیاسی و ئەخلاقییەکانیشیان هێناوەتە ناو بازنەی کایەکەوە. بەواتای ئەوەی دادپەروەری لەوە دەرچووە کە بەهایەکی لاوەکی بێت. ئیدی (داد) بووەتە چەمک و بەهایەکی بنەڕەتی لە ژیانی مرۆڤایەتیی هاوچەرخدا.
دوو ئاراستە بۆ تێگەیشتن لە چەمکی داد هەن: دادپەروەریی لە دابەشکردن و دادپەروەریی سیاسی
دادپەروەری لە دابەشکردندا گرنگیی دەدات بە دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهات و دەرفەتەکان لە نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەدا. بۆ ئەمەش پێویستمان بە هەڵسەنگاندنی پێداویستی و بەشدارییەکانیان هەیە. دوا ئامانجی ئەم تێگەیشتنە، فەراهەمکردنی هەلومەرجی دەستڕاگەیشتنێکی یەکسانە بە سەرچاوەو داهات و خزمەتگوزارییە گشتییەکانی وەک: پەروەردە و دڵنیایی و چاودێریی تەندروستی.
دادپەروەریی سیاسی پەیوەندییەکی قووڵی بە دابەشکردنی دەسەڵات و مافە سیاسییەکانەوە هەیە، بەواتای دڵنیابوونەوە لەوەی هەموو تاکێک دەرفەتی بەشداریی هەیە لە بڕیاردان لەسەر ژیانی کایەی گشتی. هەروەها پەیوەستبوون بە پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرەوپێشبردنی دیموکراسی و بەشداریی کارای خەڵک بە تاک و بە کۆ لە کایەی گشتی و بڕیاردان لە چارەنووسی خۆیان.
سەرۆک بارزانییش هەمان ئامانجی پێکاوە کە دەڵێت: (دادپەروەریی بەردەوام، ئاوەدانی لەگەڵ خۆی دەهێنێت)
هەڵبەتە هەردوو ئاراستەکە بۆ ئێمەی خەڵکی کوردستان یەکجار پێویستن و مەرجی بنەڕەتین بۆ بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگەو سەقامگیریی ژیانی پێکەوەییمان.
نادادپەروەری هەنگاوی یەکەمی هەڵخزانە بەرەو تاوانکاری،چونکە هۆکاری پشێوی و ئاژاوەی کۆمەڵایەتییە. بەهۆی نادادپەروەرییەوە، ستەملێکراوان ئەم جیهانە فراوانەیان لێ دەبێتە چەرمە چۆلەکەو هیچ هیوایەکیان بە ژیان و هەوڵدان نامێنێ. هەموو ساتێکی ژیانی مرۆڤی ستەملێکراو، مەرگێکی هێواش و بەئازارە!
هەر دەسەڵات و پێگەیەک کە لەسەر بنەمای نادادپەروەری دامەزرابێت، وڵات و کۆمەڵگەش وێران دەکات و زوو یان درەنگ بە ڕسواییەوە لەناودەچێت. دروست وەک ئەوەی سەرۆک دەڵێت: (نادادیی بەردەوام وێرانکاری بەدواوەیە).
چین و گروپە بەهێزە نادادپەروەرەکان، بە هۆی دەستەڵاتی ڕەهاو سنووردارنەکردنی هەژموونیانەوە، پێناسەی خۆیان هەیە بۆ دادپەروەری و نادادپەروەری و بە زەبری هێزیش لە ناو کۆمەڵگەدا دەیسەپێنن، بۆچوون و تێگەیشتن بەرژەوەندیی چین و گروپە لاوازو کەم هێزەکانیش پشتگوێ و پەراوێز دەخەن. ئەوەش سەرەتاو دەسپێکی زوڵم و ستەمە.
ئەو چین و گرووپانەی بە ستەمکاری کۆنترۆڵی سەرچاوەکان و داهات دەکەن، هەمیشە پاساو بۆ خۆشگوزەرانی خۆیان و بێ بەشیی خەڵک دەهێننەوەو ئەوەی زۆرینە بە نادادیی دەزانێت، لە فەرهەنگی ئەواندا پووختەو کرۆکی دادپەروەرییە.
دەسەڵاتی ستەمکار، میدیا دەخاتە خزمەتی داڕشتنی گوتارێکی سیاسیی ئەوتۆ کە ڕیخۆشکەرو پاساودەرە بۆ نادادپەروەریی کۆمەڵایەتی و سیاسی. تەنانەت زۆرجار سیستەمی یاسایی وڵاتیش لەلایەن دەستەڵاتی ستەمکاری بە هەژموونەوە دەخرێتە خزمەتی بەرژەوەندییەکانی خۆی و لەسایەی یاساو لە بەرگی ڕەوایەتیدا نادادپەروەری دەبێتە بەشی ستەملێکراوان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
ئهزموونی یهكڕیزیی و دهستكهوت له بهغدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
کورد لە ئەمنە سوورەکەوە بۆ داڤۆس
20 کانوونی دووەم
سەروک بارزانی؛ ئێکرێزیا هێز و دیپلۆماسیا کوردان
18 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی؛ دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان
18 کانوونی دووەم
نەمریی دەوڵەت و بەردەوامیی میراتەکەی: سووریا بە نموونە
14 کانوونی دووەم
بانگەوازی نیشتمانیی سەرۆکوەزیران بارزانی
11 کانوونی دووەم
بەغدا زوڵم لە خەڵکی كوردستان دەكات
7 کانوونی دووەم
كابینەی داهاتوو لەبەردەم ئاڵنگارییەكاندا
5 کانوونی دووەم
فرمێسکەکانی سەرۆک چیمان پێ دەڵێن؟
3 کانوونی دووەم
سەری ساڵ و پرسی ئایین و پێکەوەژیان
31 کانوونی یەکەم
- بیروڕا
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئهزموونی یهكڕیزیی و دهستكهوت له بهغدا
- بیروڕا
- 20 کانوونی دووەم
کورد لە ئەمنە سوورەکەوە بۆ داڤۆس
- بیروڕا
- 18 کانوونی دووەم
سەروک بارزانی؛ ئێکرێزیا هێز و دیپلۆماسیا کوردان
- بیروڕا
- 14 کانوونی دووەم
نەمریی دەوڵەت و بەردەوامیی میراتەکەی: سووریا بە نموونە
- بیروڕا
- 11 کانوونی دووەم
بانگەوازی نیشتمانیی سەرۆکوەزیران بارزانی