داڤۆس 2025: وەرچەرخانی هەرێمی کوردستان لە ئاستی جیهانیدا

مەرد عەلی ڕەسووڵ خاڵە

مەرد عەلی ڕەسووڵ خاڵە

ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

مەرد عەلی ڕەسووڵ خاڵە، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

مەرد عەلی ڕەسووڵ خاڵە، ئەندامی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان

هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووریی داڤۆس 2025 بە سەرکردایەتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەک کیانێکی گرنگ و سەربەخۆ دەرکەوت کە توانای مامەڵەکردن و کاریگەری لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەیە. ئەم بەشدارییە دەرخەری ئیرادەی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بوو بۆ دەرچوون لە چوارچێوەی چاوەڕوانی و پەراوێزخستن و گەیشتن بە ئاستێک کە بتوانێت لە ڕەوتی گۆڕانکارییە جیهانییەکان کاریگەر بێت.

 

سەرەڕای ئاستەنگە بەردەوامەکانی پەیوەندیدار بە بودجە و مافە دەستوورییەکان لە چوارچێوەی عێراقدا، هەرێمی کوردستان سەلماندی کە توانای گونجان و بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی هەیە. لە کۆنفرانسی داڤۆس، هەرێم سەرنجی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی نێودەوڵەتی ڕاکێشا بۆ دەرفەتە ئابوورییەکان، بەتایبەت لە بوارەکانی وزە، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار و تەکنەلۆژیا. ئامانجی سەرەکی ئەم بەشدارییە دروستکردنی پردی پەیوەندی، بەهێزکردنی دیپلۆماسی ئابووری، نیشاندانی توانا و لێهاتوویی هەرێمی کوردستان وەک ناوچەیەکی سەقامگیر و بەهێز بوو.

 

بەشداری لە داڤۆس دەرخەری ستراتیژیەتێکی نوێی هەرێمی کوردستان بوو کە تێیدا سەربەخۆیی ئابووری، پەرەپێدانی زێدەخوازانەی ژێرخان و کارکردن بۆ دابینکردنی داهاتوویەکی گەشەپێدراو بۆ هاووڵاتیان لەسەروو هەموو بایەخەکانەوەیە. هەرێمی کوردستان نیشانی دا کە ئیدی ناتوانرێت وەک ناوچەیەکی لاواز و پشتگوێخراو سەیری بکرێت، بەڵکو کیانێکی خاوەن پڕۆژە و ئیرادەی گەشەکردنی بەردەوامە.

شەیری بکە لە: