هه‌مواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆسته‌كانی به‌غدا له په‌رله‌مانی عێراق؟
- بیروڕا
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گرافیکی ئاڤا نیوز
وه‌ك ده‌زانین ماوه‌یه‌كه پرسی هه‌مواری یاسای بودجه بۆ زیادكردنی بری خه‌رجیی ته‌رخانكراو بۆ پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی نه‌وتی كوردستان له ئارادایه، بابه‌ته‌كه له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدراڵ ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دراوه و له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌كیخراوه. هه‌رچه‌نده بڕیاره ئه‌مرۆ تێپه‌رێت به‌ڵام زۆری پێچ‌و.
ئه‌م پرسه به رێككه‌وتنی هه‌ردو سه‌رۆكانی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، واته مه‌سرور بارزانی و محمد شیاع سودانی ده‌ستیپێكرد، هه‌ردوولا له سه‌ربنه‌مای تێگه‌یشتنی دروست بۆ په‌یوه‌ندی ته‌واوكاریی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌روه‌ها به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی هه‌رێم و عێراق، گه‌یشتنه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه ده‌بێت دوباره ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان بكرێته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته بڕی تێچوی ده‌رهێنانه‌كه بۆ 16 دۆلار زیاد بكرێت، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر داوای كۆمپانیاكانی ده‌رهێنانی نه‌وت. واته بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی هه‌یه به به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه، بۆ یه هه‌ردو حكومه‌ت له‌سه‌ری ڕێككه‌وتن.
ئاشكرایه راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم زیانی بۆ هه‌ردولا هه‌یه و حكومه‌تی عێراق وه‌ك كاستی وزاری له‌مه تێده‌گه‌ن، ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندیه‌ی په‌كخستوه په‌رله‌مانه كه نوێنه‌رایه‌تی هێزه سیاسیه‌كان و ئه‌جێندا سیاسیه‌كان ده‌كات و زۆرینه‌یه‌كی شیعه به‌سه‌ریدا زاڵه.
وه‌ك وتمان ئه‌م بابه‌ته (زیادكردنی خه‌رجیی ده‌رهێنانی نه‌وت) به‌هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵه‌وه په‌سه‌ند كراوه، حكومه‌تی فیدراڵ هه‌مواره‌كه و بڕه‌كه‌ی قبوڵكردوه و بۆ په‌رله‌مانی گه‌ڕاندۆته‌وه تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدات، ئاشكرایه له‌و كاته‌وه بۆ ئێسته كه نزیكه‌ی ساڵێكه ئه‌و پرسه له په‌رله‌مانی عێراق په‌كخراوه خوا بكات ئه‌مرۆ تێپه‌ڕێت.
لێره‌دا زۆر به كورتی دو خاڵ شایانی له‌سه‌ر وه‌ستانه:
یه‌كه‌م: حكومه‌ت نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌كات و په‌رله‌مانیش نوێنه‌رایه‌تی ئه‌جێندای سیاسی، ئه‌گه‌ر نه‌شڵێین ده‌ره‌كی ده‌كات، ئه‌وه‌تا به ئاشكرا ده‌بینین به‌غدا ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پرسێك ده‌دات كه په‌یوه‌سته به به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه‌وه به‌ڵام له‌ولاوه په‌رله‌مان په‌كی ده‌خات، كه‌واته ڕوونه ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌یكات ململانێی سیاسی و ئه‌جێندایه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، رونیشه كه چۆن په‌رله‌مانی عێراق به‌سه‌ر چه‌ندین به‌ره‌ی سیاسی و تائیفی و ده‌ره‌كیدا دابه‌ش بووه.
دوه‌م: ئایا له‌م پرۆسه‌یه‌دا دۆسته كورده‌كانی به‌غدا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌كوێن و ڕۆڵیان چیه؟ ئه‌وه‌تا حكومه‌تی كوردستان توانیویه‌تی حكومه‌تی به‌غدا ڕازی بكات، فه‌رموون ئێوه‌ش ئازا بن و دۆسته‌كانتان له كوتله شیعیه‌كان ڕازی بكه‌ن ده‌نگ به هه‌مواره‌كه بده‌ن؟
فه‌رموو دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ كوتله جیاوازه‌كانی به‌غدا و له‌گه‌ڵ ئیتاری ته‌نسیقی به‌كاربهێنن بۆ بابه‌تێك كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستانه؟
ئه‌گه‌ر كوتله‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و پارته‌كانی ناو ئیتاری ته‌نسیقی و هه‌موو ئه‌وانی تر گرنگیه‌ک به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن دۆستی ڕاسته‌قینه‌ن، فه‌رموون ئێوه ڕه‌زامه‌ندیان وه‌ربگرن بۆ هه‌مواری یاسای بودجه‌و زیادكردنی خه‌رجی ده‌رهێنانی نه‌وت وه‌ك چۆن حكومه‌تی كوردستان توانیویه‌تی ڕه‌زامه‌ندی محەممەد شیاع سودانی و كابینه وزاریه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌فه‌رموون ئه‌و دۆستایه‌تیه‌تان بۆ كه‌ی ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مرۆ نه‌بێت؟
من نازانم تا ئێسته له م پرسه‌دا چۆن هه‌وڵتان داوه به‌ڵام به‌هه‌ر لایه‌كدا هه‌وڵتان دابێت ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و دۆستایه‌تیه‌تان له‌گه‌ڵ به‌غدا بایی تورێكی قوڕاوی پردێ نیه.
نوێترین بیروڕا
یەکی شوباتی خوێناوی .. ئیرادەی نەشکاوی کورد
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپاس ئاڤا؛ جارێکی دیکە فەرهاد پیرباڵت پێ ناساندینەوە
31 کانوونی دووەم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی پیاوی حیکمەت و خەبات ئیدریس بارزانی دا
31 کانوونی دووەم
ڕێباز حه‌ملان بۆ واده‌كات؟
29 کانوونی دووەم
سەرۆکوەزیرانى کوردستان لە دیمەشق
25 کانوونی دووەم
ئیلهامبەخشی ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان
25 کانوونی دووەم
مەزڵووم عەبدی، ئەردۆغان و شەیبانی؛ سێ دیدار لەپێناو پاراستنی باشوور و ڕۆژئاوا
23 کانوونی دووەم
داڤۆس 2025: وەرچەرخانی هەرێمی کوردستان لە ئاستی جیهانیدا
23 کانوونی دووەم
داد و ئاوەدانی، نادادی و وێرانکاری بەبۆنەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییەوە
22 کانوونی دووەم
ئه‌زموونی یه‌كڕیزیی و ده‌ستكه‌وت له به‌غدا
22 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکی شوباتی خوێناوی .. ئیرادەی نەشکاوی کورد
- بیروڕا
- 31 کانوونی دووەم
سوپاس ئاڤا؛ جارێکی دیکە فەرهاد پیرباڵت پێ ناساندینەوە
- بیروڕا
- 31 کانوونی دووەم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی پیاوی حیکمەت و خەبات ئیدریس بارزانی دا
- بیروڕا
- 29 کانوونی دووەم
ڕێباز حه‌ملان بۆ واده‌كات؟
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
سەرۆکوەزیرانى کوردستان لە دیمەشق
- بیروڕا
- 25 کانوونی دووەم
ئیلهامبەخشی ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان