گرافیک: پەیڕەو سەڵاح
په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره بوو، هه‌مووان له‌م هه‌نگاوه‌دا به‌شدار بوون، بێگومان وه‌ک هه‌میشه هه‌ندێک له لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌تایبه‌ت شیعه، دژی ئه‌م چاره‌سه‌ره و ئه‌م ڕێككه‌وتنه وه‌ستانه‌وه، به‌ڵام دواجار به یه‌كده‌نگی كورد و به ڕێككه‌وتن و لۆبیكردن، توانرا یاساكه به‌مشێوه‌یه‌ی كه كورد ده‌یخوازێت تێپه‌ڕێنرێت و دووباره نه‌وتی كوردستان وه‌ک چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بڕژێتە بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه.
بێگومان هه‌مووان له‌م چاره‌سه‌ره‌دا به‌شداربوون، سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی له په‌یامی پیرۆزباییه‌كه‌یدا ئاماژه و سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه له سه‌رخستنی ئه‌م هه‌مواره‌دا به‌شداربوون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی عەرابی ده‌ستپێكی ئه‌م چاره‌سه‌ره‌یه هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان مه‌سرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق بوو.
هه‌ردوو سه‌رۆکوه‌زیران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به نیه‌تێكی ڕاسته‌قینه و ڕاستگۆیانه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌نگاویان نا و گفتوگۆیان كرد، ئه‌گه‌ر كۆسپه سیاسییه دروستكراوه‌كانیش نه‌بوونایه زۆر زووتر به ڕێككه‌وتن ده‌گه‌یشتن، به‌تایبه‌ت له پرسی مووچه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر كرا، به‌ڵام به بیانووی جیاجیا كۆسپی بۆ دروست ده‌كرا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چ له به‌غدا و چ له هه‌رێمی کوردستان و چ له سه‌ر ئاستی هه‌رێمایه‌تیش له‌مپه‌ر و تێكده‌ر هه‌بوون و هه‌ن بۆ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی هه‌ردوولا، به‌ڵام به سووربوون و باوه‌ڕی هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیران به پێویستی گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن، توانرا زۆرێک له‌و له‌مپه‌رانه له‌سه‌ر ڕێگای ڕێككه‌وتن لابدرێن و به په‌سه‌ندكردنی هه‌مواری یاسای بودجه‌ش ڕێگاكه بۆ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تی له بابه‌ته داراییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌خت كرا.
بێگومان ئێستا‌ش له جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كانی یاسای بودجه دووباره هه‌وڵی دروستكردنی كێشه ده‌درێت، نه‌یاره‌كانی ڕێككه‌وتن بێ پلاندانانیشن، به‌ڵام ده‌كرێ به متمانه‌بوون به هێز و توانای هه‌ردوو حكومه‌ت، خاڵه‌كانی یاساكه به‌باشی جێبه‌جێ بكرێت.
له هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆكوه‌زیران و حكومه‌تێكی به‌هێزمان هه‌یه، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ئاڵنگارییانەی له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ڕووبەڕووی ئه‌م حكومه‌ته و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كه‌ی بوونه‌وه ئاماژه‌ی ڕوونی ئه‌وه‌ن كه سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان به هێزه و ناكه‌وێته ژێر فشاری هیچ پلانێكی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی و له پرەنسیپه نیشتمانییه‌كانیش لانادات، به‌بێ سازش كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسییه كێشه‌كانی به‌رده‌م سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه كه له‌لایه‌ن هێزه سیاسییه‌كانی به‌غدا و ئه‌جێندا ده‌ره‌كییه‌كان و میلیشیاكانه‌وه ڕووبەڕووی ده‌كرێنه‌وه، ڕوونە كه له عێراق هه‌میشه هه‌وڵی لاوازكردنی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران دراوه، به‌ڵام ئاڵوگۆڕه‌كانی ناوچه‌كه و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیسرائیل و هۆشدارییه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كرێ چانسێكی به‌هێزبوون به محەممەد شیاع سوودانی ببه‌خشن، ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌یه كه له‌نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكوه‌زیراندا هه‌یه، دوو سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌هێز ده‌توانن زۆربه‌ی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونییه‌وه پێش چوار ساڵ زیاتر ستراتیژی سه‌رۆكوه‌زیران مەسرور بارزانی له به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تدا ڕێككه‌وتن بوو له‌گه‌ڵ عێراق ئه‌و خواستی ئه‌وه‌بوو له‌سه‌ر بنه‌مای "مافی ده‌ستووریی" له‌گه‌ڵ به‌غدا ڕێكبكه‌وێت و به‌غدا به ڕه‌چاوكردنی ئه‌م بنه‌مایه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان بكات و هه‌رێمی کوردستانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داوای شایسته داراییه‌كانی له به‌غدا بكات و ئه‌ركه‌كانی جێبه‌جێ بكات.
به‌ڵام بڕیاری ڕاگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان كه ده‌ركه‌وت بڕیارێكی هه‌ڵه‌بوو، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و پلانانه‌ی بۆ لاوازكردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستان خرانه كار، كۆسپیان بۆ ئه‌م ستراتیژه دروستكرد.
سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و كۆسپانه و هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی قه‌واره‌ی ده‌ستووریی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆكوەزیران مەسرور بارزانی و تیمه‌كه‌ی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو سێكته‌ره‌كان، وه‌ک قه‌ڵای پۆڵایین خۆیان ڕاگرت و به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و فشارانه نه‌چه‌مین.
له هه‌موو ئه‌م ماوه سه‌خته‌دا چ بۆ خه‌ڵک و چ بۆ حكومه‌ت، به‌ڵام ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا دانه‌خرا، تیمی حكومه‌ت به ڕێنمایی سه‌رۆكوه‌زیران بارزانی بێهیوا نه‌بوون و به‌رده‌وام بوون له فشارخستنه سه‌ر به‌غدا و هاتوچۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، تاوەکو دواجار به‌غدا دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردستان داوای ده‌كات مافی خۆیه‌تی و ده‌بێ پێی بدرێت. بۆ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو سه‌رۆكوەزیران ڕۆڵی گه‌وره‌یان بینی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
سێ بڕیاری گرنگ لە بەرژەوەندیی کورد دوای پەیامەکەی مەسرور بارزانی بۆ بەغدا
4 شوبات
هه‌مواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆسته‌كانی به‌غدا له په‌رله‌مانی عێراق؟
2 شوبات
یەکی شوباتی خوێناوی .. ئیرادەی نەشکاوی کورد
1 شوبات
سوپاس ئاڤا؛ جارێکی دیکە فەرهاد پیرباڵت پێ ناساندینەوە
31 کانوونی دووەم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی پیاوی حیکمەت و خەبات ئیدریس بارزانی دا
31 کانوونی دووەم
ڕێباز حه‌ملان بۆ واده‌كات؟
29 کانوونی دووەم
سەرۆکوەزیرانى کوردستان لە دیمەشق
25 کانوونی دووەم
ئیلهامبەخشی ئیمارات بۆ هەرێمی کوردستان
25 کانوونی دووەم
مەزڵووم عەبدی، ئەردۆغان و شەیبانی؛ سێ دیدار لەپێناو پاراستنی باشوور و ڕۆژئاوا
23 کانوونی دووەم
داڤۆس 2025: وەرچەرخانی هەرێمی کوردستان لە ئاستی جیهانیدا
23 کانوونی دووەم
- بیروڕا
- 31 کانوونی دووەم
سوپاس ئاڤا؛ جارێکی دیکە فەرهاد پیرباڵت پێ ناساندینەوە
- بیروڕا
- 31 کانوونی دووەم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی پیاوی حیکمەت و خەبات ئیدریس بارزانی دا
- بیروڕا
- 29 کانوونی دووەم
ڕێباز حه‌ملان بۆ واده‌كات؟