ئاڤا ناوی ئەندامە هەڵبژێردراوەکانی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دیموکرات بڵاودەکاتەوە
- ڕاپۆرت
- 4 شوبات
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لەژێر ڕێکارێکی توند و بەشێوازێکی نوێ کۆنگرەی حەڤدەهەمینی خۆی بەست، ئەمەش یەکەم کۆنگرەیە دوای ئەوەی لە مانگی ئابی 2022 هەردوو حزبی دیموکراتی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران یەکیانگرتەوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: کۆنگرەی 17ـی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بەناوی (کۆنگرەی یەکگرتنەوەی دیموکراتەکان)ـە، ئەم کۆنگرەیە لەژێر فشارێکی زۆری کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچووە، چونکە بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و حکومەتی فیدڕاڵ، هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران نابێت هیچ چالاکییەکیان لە خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان هەبێت.
زانیاریی زیاتر: حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆنگرەکەی خۆی بەشێوازی گروپ ئەنجامدا، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن میدیاکانی نزیک لە سوپای پاسداران هەڕەشەی هێرشی فراوان بۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان کرابوو، بەڵام ئەو حزبە بە شێوەی گروپ کۆنگرەکەی کرد:
- گرووپی فەرمان بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرە لە (مستەفا هیجری، حەسەن شەرەفی، مستەفا مەولوودی، کەماڵ کەریمی و محەمەدی ساحێبی) پێکهاتبوون.
- گرووپێک لە ئەوروپا بۆ ئەندامانی هەڵبژێردراوی کۆنگرە دروستکرابوو.
- چوار گرووپ لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەندامانی هەڵبژێردراوی کۆنگرە.
ئاڤا زانیویەتی کە هیچ یەک لەو گرووپانە بە شوێنی ئەوی تریان نەزانیوە و تەنیا گرووپی فەرمان هەموو گرووپەکانی دیکەی بەڕێوە بردوون و پێشنیاز و دەنگی هەموو گرووپەکان چووەتەوە بۆ گرووپی فەرمان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست ئاڤا کەوتووە، تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سکرتێر و جێگری حزب هەڵنەبژێردراون، بەڵام ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران هەڵبژێردراون و پێکدێن لە:
مستەفا هیجری، خالید عەزیزی، حەسەن شەرەفی، مستەفا مەولوودی، حەمەنەزیف قادری، کەمال کەریمی، سامان فەقێ نەبی، کاوە بەهرامی، عومەر باڵەکی، خەدیجە مەعزووری، ڕۆستەم جەهانگیری، عەلی بوداغی، ڕووناک فەتحی، فوئاد خاکی بەیگی، تەیموور مستەفایی، کەریم پەرویزی، حەسەن قادرزادە، سەلیم زەنجیری، حسێن نازدار، حەسەن خۆشکەلام، ئاوات سارۆج، سۆران نووری و کارۆ ڕەسووڵی.
ئەندامانی جێگری کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ئەمانەن:
ئاسۆ مینبەری، ئامانج زیبایی، سەرگوڵ شابازی، سەید عەزیز نیکجوویان، هیوا میرزایی، پێشەوا عەلی پوور، پەروێز مەراغەیی، کەریم فەرخەپوور، سمایل ئەرجوومەندی، خدر پاکدامەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی 16ـی ئابی 1946 حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر بنەمای کۆمەڵەی (ژێ کاف) دامەزراوە. کۆنگرەی یەکەمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە 23ـی ئۆکتۆبەری 1945 لە شاری مەهاباد کراوە، لەو کۆنگرەیە قازی محەممەد وەک پێشەوای حزب دیاریکراوە. ساڵی 2006 و لە کۆنگرەی 13ـی ئەو حزبە لێکترازان ڕوویدا و بۆ ماوەی 16 ساڵ و لەژێر ناوی دوو حزبی جیاواز خەباتیان کرد تا 21ـی ئابی 2022، واژۆی یەکگرتنەوەیان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناتانیاهۆ دوو ئامێری پەیجەر بە دیاری دەدات بە ترەمپ
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆنی ناخۆشی کارگەیەکی زەیت خەڵکی گوندێکی دهۆک نیگەران دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات