خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز

لە سۆران ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، خانویێک بە تەواوی پێداویستییەکانەوە پێشکەش بە بەخشراوێک دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: هێمن باڵەکی لەناو خەڵک بە فەرماندە هێمن ناسراوە، بەخشراوێکی دەڤەری سۆرانە، خاوەن جەماوەرێکی زۆرە، کەسی ئاسایی و بەنێوبانگیش دەیناسن و بەردەوام لە نێو خەڵکدایە و جار جارەش ڤیدیۆی دەکەن و لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوی دەکەنەوە.

زانیاری زیاتر: هەڵگورد شێخ  نەجیب، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان خانوویەکی بەتەواوی کەل و پەلەکانەوە بۆ دروستکردووە و پێشکەشی کردووە، لەکاتی کردنەوەی ماڵەکەی، کە ژمارەیەک خەڵکی ناوچەکە ئامادەن، فەرماندە هێمن خۆی پێشیان دەکەوێت و  فەرموویان لێدەکات.

ئەمەش بزانە: هێمن باڵەکی ناسراو بە فەرماندە هێمن، کەسێکی خۆشەویستی شارۆچکەی سۆرانە و بەردەوام لە ناو خەڵکی ناوچەکەیە، بە قسە خۆشەکانی دڵیان خۆش دەکات و جار جارەش بەرپرسانی ناوچەکە هاوکاری ماددی دەکەن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ