وادەی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

شەیری بکە لە:
وادەی بەڕێوەچوونی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرا دەکرێت

هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

لەسەر داوای سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی دیوانی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە پشتبەستن بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەکرێت و بانگهێشتی فراکسیۆنەکان دەکات بۆ کۆبوونەوە و تەواوکردنی دانیشتنی یەکەم.

 

وێنە گەورەکە: نزیکەی 50 ڕۆژ بەسەر یەکەم دانیشتینی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، هێشتا هەوڵێکی ئەرێنی بۆ یەکلاییکردنەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی نابینرێت، سەرۆکی کاتی دانیشتن کە نەوەی نوێیە داوایکردووە ڕۆژی چوارشەممە دانیشتنەکە تەواو بکرێت و دەستەی سەرۆکایەتیی یەکلایی بکرێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، "لەسەر داوای سەرۆکی کاتی پەرلەمان، ڕۆژی چوارشەممە 22-01-2025، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بەڵام یەکلایی کردنەوەی ئەو پۆستانە دەکەوێتە سەر ڕێککەوتنی پێشوەختەی لایەنەکان.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆ لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان دەبێت دەستەی سەرۆکایەتیی هەڵبژێردرێت کە لە دانیشتنی یەکەم 16 پەرلەمانتار بۆ سێ پۆستە باڵاکە خۆیان کاندید کرد، ئەمەش لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسیی لایەنەکان بە مەرجی ئامادەبوونی 50+1ـی ئەندامان دەکرێت و دەبێت کەسی هەڵبژێدراو دەنگی 50+1ـی ئەندامانی ئامادەبوو مسۆگەر بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ