سەعدی پیرە: یەکێتی ڤیتۆی لەسەر بەشداریکردنی هیچ لایەنێک لە حکومەت نییە

شەیری بکە لە:
سەعدی پیرە: یەکێتی ڤیتۆی لەسەر بەشداریکردنی هیچ لایەنێک لە حکومەت نییە

سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵوێستی حیزبەکەی سەبارەت بە بەشداریکردنی لایەنەکان لە حکومەتی نوێ ئاشکرا دەکات، لەیەکڕیزی کورد لەو بارودۆخەی لە ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە جەخت دەکاتەوە.

لێدوانی فەرمی: سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەكێتیی نیشتمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "ڤیتۆمان لەسەر بەشداریکردنی هیچ لایەنێک لەپێکهێنانی حکومەتی نوێ دەرنەبڕیوە و هیچ لایەنێکمان ڕەتنەکردووەتەوە."

سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە گوتەبێژی یەکێتی جەختیکردەوە لەوەی پێویستە کورد یەکڕیز و یەک دەنگ بێت بۆ قۆستنەوەی ئەو هەلەی هاتووەتە پێش، هەروەها "ئەو کۆبوونەوانەی لەنێوان هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا دەکرێن کۆبوونەوەی باشن و بەرهەمی دەبێت."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ