دوای 471 ڕۆژ بۆ یەکەم جار هاووڵاتییانی غەززە بەبێ بۆردوومان بەیانیان کردەوە

شەیری بکە لە:
دوای 471 ڕۆژ بۆ یەکەم جار هاووڵاتییانی غەززە بەبێ بۆردوومان بەیانیان کردەوە

هاتووچۆی ئاسایی دانیشتووانی غەززە

ئاڤا نیوز

دوای ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیل لە نێوان حەماس و ئیسرائیل، هاووڵاتییانی غەززە لە حەوتی ئۆکتۆبەرەوە هەتا ئێستا بۆ یەکەم جار شەوێکی بێ هێرش و پەلاماریان بەڕێکرد و، بەبێ دەنگی بۆردومان بەخەبەرهاتن.

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ کاتژمێر 15:11 بەکاتی ناوخۆی فەڵەستین، ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان لە نێوان ئیسرائیل و حەماس چووە بواری جێبەجێ کردنەوە. لەگەڵ جێبەجێ کردنی ئاگربەستەکە، سوپای ئیسرائیل هێرش و پەلامارەکانی بۆ سەر کەوتی غەززە ڕاگرت کە 471 ڕۆژ درێژەی پێدا.

کاریگەریی و لێکەوتەکان: هاووڵاتییانی غەززە دوای زیاتر لە 15 مانگ بۆ یەکەم جار شەوێکیان بەبێ دەنگی بۆردوومان و تەقینەوە بەڕێکرد.

فەڵەستینییەکانی غەززە کە هەموو ئەو ماوەیە لە ژێر بۆردوومان و هێرشی ئیسرائیل دابوون، ئەم بەیانییە بەبێ دەنگی تەقینەوە بەخەبەر هاتن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ