سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لە دۆخی تەندروستی سڕی سورەیا ئۆندەر دەپرسن

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی لە دۆخی تەندروستی سڕی سورەیا ئۆندەر دەپرسن

سڕی سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمان و هاوسەرۆکی شاندی ئیمرالی

ئاڤا نیوز

 

ماوەی دوو ڕۆژە سڕی سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمان و هاوسەرۆکی شاندی ئیمرالی دۆخی تەندروستی تێکچووە لە نەخۆشخانەیە، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی، سەرۆک مەسعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە، قسەیان لەگەڵ دەم پارتی کردووە و هیوای سەلامەتییان بۆ خواستووە.

 

وێنە گەورەکە: بڕیار وابوو ڕۆژی هەینی18-4 کاتژمێر2ی دوای نیوەڕۆ ، شاندی ئیمرالی بە سەرۆکایەتیی سڕی سورەیا، ئۆندار و پەروین بوڵدان لەگەڵ یڵماز تونج، وەزیری داد کۆببنەوە، بۆ ئەوەی داوکاریی ڕێگەپێدان بۆ چاوپێکەوتنی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراویی پەکەکە پێشکەش بە وەزارەت بکەن، بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە ئیمرالی بگەیەنن.

 

زانیاریی زیاتر: ماوەی دوو ڕۆژە بەشێکی زۆر لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان و هونەرمەندان سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە بەمەبەستی ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی سڕی سورەیا ئۆندەر. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: