دایکی ئۆستین تایس گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
دایکی ئۆستین تایس گەیشتە دیمەشق و لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە

وێنەی ئۆستین تایس، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی و دایکی

ئاڤا نیوز

لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ گەڕان بەدوای کوڕەکەیدا، دایکی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی ئۆستین تایس، بە یاوەری سەرۆکی ڕێکخراوێکی پەیوەست بە یارمەتیدانی بارمتەکانە لە سەرانسەری جیهان، گەیشتە دیمەشق بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئیدارەی نوێی سوریا کۆببێتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ئۆستین تایس، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی لە 2012وە لە سووریا لەلایەن سەربازانی ڕژێمی پێشووی سووریا دەستگیرکراو بێ سەروشوێنیان کرد. ئێستا باس لەوە دەکرێت ڕەنگە پێش ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد گواسترابێتەوە بۆ ئێران یان عێراق. بەڵام ئەمە بە تەواوەتی پشت ڕاست نەبووەتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی وەتەنی سووری ڕایگەیاند: دیبرا تایس، دایکی ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی ئۆستین تایس، بە یاوەری نزار زاکا، سەرۆکی ڕێکخراوی "Hostage Aid Worldwide" پەیوەست بە یارمەتیدانی بارمتەکانە لە سەرانسەری جیهان، گەیشتە دیمەشق بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، فەرماندەی ئیدارەی نوێی سوریا کۆببێتەوە.

باکگراوند: تایس کە لە تەمەنی 31 ساڵیدا گیرا، زیاتر لە دە ساڵە بێسەروشوێنە. خەڵکی شاری هیوستنە، لە هێزی دەریایی ئەمریکادا خزمەتێکی زۆری کردووە و لە ساڵی 2012 گەشتی بۆ سووریا کردووە بۆ ئەوەی وەک ڕۆژنامەنووسێکی ئازاد کار بکات. لە ئابی هەمان ساڵ لە خاڵێکی پشکنین لە دەرەوەی دیمەشق دەستبەسەرکرا. دواتر گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەوە و تێیدا دەردەکەوێت چاوی بەستراوەتەوە و لەلایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە. ئەو ڤیدیۆیەش دوا بەڵگەی بینراوی تایس بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ