سەرۆک بارزانی دوای مەزڵووم عەبدی لەگەڵ شاندی ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی دوای مەزڵووم عەبدی لەگەڵ شاندی ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە

لۆگۆی ئەنەکەسە. گرافیک - ئاڤا میدیا

 

ئاڤا نیوز

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە گەیشتنە هەولێر و بڕیارە چاویان بە سەرۆک بارزانی بکەوێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی  بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا.

وێنە گەورەکە: دوای گۆڕانکارییەکانی سووریا و کەوتنی بەشارد ئەسەد، سەرۆک بارزانی چەندین هەوڵ و دەستپێشخەری بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا هەبووە، بە تایبەت بۆ نزیکبوونەوەی هەسەدە و ئەنەکەسە، لەو چوارچێوەیەشدا دووەمین کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی ئەنەکەسە دەکات.

لێدوانی فەرمی: جەدعان عەلی، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا ڕایگەیاند: "شاندی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە گەیشتوونەتە هەولێر بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی. ئەم سەردانە دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی دێت".

ئەمەش بزانە: ئەمە دووەم کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندی ئەنەکەسە دەبێت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا. ڕۆژی چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کردبوو.

باکگراوند: ڕۆژی 16-1-2025، لە پیرمام کۆبوونەوەیەکی گرنگ و مێژوویی لەبارەی ئایندەی کورد لە سووریا و ناوچەکە بەڕێوەچوو، سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە و دوایین بارودۆخی سووریا و ئایندەی کوردیان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ