ترەمپ بۆ جاری دووەم لەسەر کورسی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دادەنیشێت

شەیری بکە لە:
ترەمپ بۆ جاری دووەم لەسەر کورسی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دادەنیشێت

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئەمڕۆ وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا، دوای مەراسیمی سوێند خواردنی دەست بەکاردەبێت.

 

وێنە گەورەکە: لەدوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە 5-11-2024، ترەمپ توانی بەسەر کامالا هاریسی ڕکابەری سەربکەوێت، ئەمڕۆ مەراسیمی سوێند خواردنی خۆی و جەی دی ڤانسـی جێگرەکەی، بە بەشداریی دەیان سەرۆک و سەرکردەی وڵاتان لە کاتژمێر 7:30 ئێوارە بە کاتی هەولێر لەنێو باڵەخانەی کۆنگرێس بەڕێوە دەچێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا 100 بڕیاری جێبەجێکردن دەردەکات کە پێکهاتوون لە ئاسایشی سنوورەکان، دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەری نایاسایی، یاسایی ڕەگەز گۆرین و کۆمەڵێک پرسی دیکە. 

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بڕیار وایە هەر یەکە لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و خێزانەکەی لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان لە ئەمریکا، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا و سەرۆکی ئەرجەنتین و چەندین سەرکردەیی دیکەی وڵاتان بەشداریی مەراسیمەکە بکەن.

 

لەلایەکی دیکەوە: هەر یەک لە باراک ئۆباما و خێزانەکەی لەگەڵ بیل کلینتۆن و جۆرج بۆش ڕایانگەیاندووە کە بەشداری لە مەراسیمەکە ناکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ