ڕێباز حەملان: حکومەتی عێراق بودجە بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابین دەکات

شەیری بکە لە:
ڕێباز حەملان: حکومەتی عێراق بودجە بۆ پارێزگای هەڵەبجە دابین دەکات

مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگیدا لەسەر یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە، و بووە 19ـهەمین پارێزگای عێراق، حکومەتی عێراق بودجەی تایبەتی بۆ دابین دەکات.

وێنە گەورەکە: لە ساڵی 2014ـەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەڵەبجەی بە فەرمی کردووە بە پارێزگا، بەڵام حکومەتی فیدراڵ وەک 19ـهەمین پارێزگا مامەڵەی لەگەڵدا نەدەکرد.

لێدوانی فەرمی: رێباز حەملان، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای پەسەندکردنی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و دەبێت بودجەی بۆ دابین بکرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندییەکانی جێبەجێدەکات، لەسەر ئەم بابەتە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردەوام لەگەل محەممەد شیاع سودانی لە پەیوەندی دایە.

زانیاریی زیاتر: ئەوەی بۆ هەڵەبجە کراوە بەری ڕەنجی چەند ساڵی ڕابردووە، هاوکات سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە ماوەی کابینەی نۆیەم دووجار سەردانی هەڵەبجەی کردووە و بەردی بناغەی چەندین پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی بۆ داناوە و هەندێک پڕۆژەی گرنگیشی کردۆتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دانیشتووانی هەڵەبجە لە ئێستادا بە نزیکەی 120 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت و لەڕووی کارگێڕیشەوە لە دوو قەزا و سێ ناحیە پێکدێت.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ