هاتووچۆی هەولێر داوایەک ئاراستەی شۆفێران دەکات

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی هەولێر داوایەک ئاراستەی شۆفێران دەکات

کۆبوونەوەی ئاو لە یەکێک لە شەقامە سەرەکییەکانی هەولێر، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێران دەکات، کە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتووچۆبن بۆ ئەوەی لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو بەدووربن.

 

لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داوا لە شۆفێران دەکەین، لەم کەشەدا بەهێواشی ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخوڕن، پێویستە فڵچەی ئۆتۆمبێلەکانیان کار بکات و تایەکانیان بۆ ئەم کەشە گونجاوبێت، بۆ ئەوەی لەسەر شەقام نەخلیسکێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر دروستبوونی ئاستەنگ هاتووچۆ بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە بەشێک لە شەقامەکان ئاویان تێدا کۆدەبێتەوە.

 

هاتووچۆی هەولێر داوا لە شۆفێرانیش دەکات، کە ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شوێنانەی ئەگەری کۆبوونەوەی ئاوی هەیە ڕانەگرن بەمەبەستی دووربوون لە زەرەر و زیانی ماددی و گیانی. 


 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ