2024 گەرمترین ساڵی ئەوروپا بووە

شەیری بکە لە:
2024 گەرمترین ساڵی ئەوروپا بووە

دۆخی ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەهۆی گەرماوە

ئاڤا نیوز


زانایانی یەکێتیی ئەوروپا ڕایدەگەیێنن، ساڵی ڕابردوو گەرمترین ساڵ بووە کە تا ئێستا تۆمار کرابێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دامەزراوەی چاودێریی دۆخی ئاووهەوا لە یەکێتیی ئەوروپا 'کۆپەرنیک' ڕایگەیاند، پلەی گەرمای گۆی زەوی بە بەراورد بە سەردەمانی پێش شۆڕشی پیشەسازیی بە ڕێژەی 1.6 پلەی بەرزتر بووەتەوە و ئەمە یەکەمجارە گەرمیی زەوی بەو ڕێژەیە بەرز ببێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەمە لە کاتێکدایە بەگوێرەی ڕێککەوتننامەی پاریس بۆ ژینگە چاوەڕێ دەکرا کار بۆ ئەوە بکرێت کە پلەی گەرمای زەوی لە 1.5 تێنەپەڕێت. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دامەزراوەکە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، جگە لەوەی ساڵی 2024، گەرمترین ساڵی ئەوروپا بووە، 10 ساڵی ڕابرووش گەرمترین دەیەی جیهان بووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ