ئاگر هەڕەشە لە دانیشتووانی لۆس ئەنجلۆس دەکات

شەیری بکە لە:
ئاگر هەڕەشە لە دانیشتووانی لۆس ئەنجلۆس دەکات

دیمەنی ئاگرە گەورەکەی لۆس ئەنجلۆس، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە میلۆنان کەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە لۆس ئەنجلۆس لەژێر مەترسیدان فەرمانی چۆڵکردنی ناوچەکە دەرکراوە.

 

چی ڕوودەدات: ئاگرەکێکی گەورە لە چیاکانی سانتا مۆنیکا لە باکووری ڕۆژئاوای لۆس ئەجلۆس کەوتەوە، ناوچەکە پڕە لە ڤێلا و هەریەکەیان نرخیان ملیۆنان دۆلارە، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ئاگرەکە نزیکەی 1200 هێکتار زەوی لەناوبرد، بەهۆیەوە باری نائاسایی ڕاگەیێنرا.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: زیاتر لە 30 هەزار کەس فەرمانیان پێکراوە ناوچەکە چۆڵ بکەن و 13 هەزار باڵەخانەش لەژێر مەترسیی سووتاندان، چونکە بەرپرسان لەبارەی پەرەسەندنی ئاگرەکە هۆشدارییان داوە کە بەهۆی بای بەهێزەوە زیاتر تەشەنە دەکات. 

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە، بەڵام شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە ژمارەیەک ماڵ و ئۆتۆمبێلیان ئاگریان گرتووە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ