ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا سوود لە بەندکراوان وەردەگرێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا سوود لە بەندکراوان وەردەگرێت

دیمەنی سووتانی بەشکێک لە دارستانەکانی ویلایەتی کالیفۆرنیا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەی ئاگرەکەی کالیفۆرنیا و کۆنتڕۆڵنەکردنی لەلایەن تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە، دەسەڵاتدارانی ئەمریکا دەیانەوێت سوود لە بەندکراو و سزادراوەکانی نێو زیندانەکان ببینن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

 

وێنەگەورەکە: ڕۆژی 7-1-2025، ئاگرێکی گەورە لە چیاکانی لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا کەوتووەتەوە، تا ئێستا 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و ئاگرەکەش هێشتا کۆنترۆل نەکراوە، ئەمەش بەهۆی خێرایی با لەو ناوچانەی ئاگرەکەی تێدا کەوتووەتەوە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی کەناڵی سی بی ئێس نیوز بڵاویکردووەتەوە، ئیدارەی چاکسازی کالیفۆرنیا بڕیاری داوە  939 زیندانی بۆ یارمەتیدانی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە بۆ  کۆنتڕۆڵکردنی ئاگر لەو ناوچانەی ئاگرەکەی تیایدا کەوتووەتەوە، جێگیر بکات.

 

بۆچی گرنگە: ئەو زیندانییانەی کە بەشداری دەکەن لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە ماوەی زیندانیکردنیان کەم دەکرێتەوە، ڕۆژانەش بڕی پێنج بۆ 10 دۆلار وەک هاوکاریی دارایی وەردەگرن.

 

ژمارەکان وادەڵێن: بەهۆی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلسەوە 10 هەزار خانوو وێران بوون و زیانەکانیش بە 150 ملیار دۆلار مەزندە دەکرێت. هاوکات 180 هەزار کەس ئاوارەبوون و زیاتر لە 15 هەزار هێکتار زەوی سووتاوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ