گرافیک: ئاڤا نیوز
کۆنگرەی وەبەرهێنان (AIM Congress) کە ساڵانە لە مانگی ئایار لە ئەبوزەبی بەڕێوە دەچێت، یەکێکە لە دیارترین کۆنگرەکانی تایبەت بە وەبەرهێنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان کە وەک سەکۆیەک کار دەکات بۆ کۆکردنەوەی بڕیاربەدەست و وەبەرهێنەر و هەموو ئەو لایەنانەی تر کە پەیوەندییان بە وەبەرهێنان هەیە.
کۆنگرەکە لەلایەن دامەزراوەیەکی سەربەخۆوە بەڕێوە دەبردرێت و وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی ئیمارات پشتگیری دەکرێت. هەموو ساڵێک هەزاران کەسلە 170 وڵات و لە کەرتی گشتی و تایبەت بەشداری کۆنگرەکە دەبن و لە ئاستی میدیاییش بەهۆی ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە میدیای ناوچەیی و جیهانی تیشکێکی زۆری دەخرێتەسەر.
ئەمساڵ دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جار بەشداری لە کۆنگرەکە کرد، بە ئامانجی نیشاندانی ئەو کەرت و دەرفەتە سەرنجڕاکێشانەی کە لە هەرێمی کوردستان بەردەستن بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی و بە ئامانجی بەهێزکردنی پەیوەندی لەگەڵ حکومەت و دامەزراوە بەشدارەکانی تری کۆنگرەکە.
دەستەی وەبەرهێنان لەپاڵ چەندین وڵات و هەرێمی دیکەی ناوچەکە و جیهان، شوێنێکی تایبەت بەخۆی لە هۆڵی کۆنگرەکە ڕێک خست کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی باش بوو بۆ ئەوەی شاندی دەستەی وەبەرهێنان لە ماوەی سێ ڕۆژی کۆنگرەکە و ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەبەرهێنەر و بەشداربووانی کۆنگرەکە گفتوگۆ بکەن و ئەو بڵاوکراو و دەرفەتانەیان پێ نیشان بدەن کە دەستەی وەبەرهێنان بۆ وەبەرهێنەران ئامادەی کردوون.
هەر لە درێژەی کارەکانی کۆنگرەکە، بەشداریمان لە کۆبوونەوەیەکی باڵا کرد کە وەزیری تایبەتمەندی 10 وڵات تێیدا ئامادە بوون، لە کۆبوونەوەکە ژینگەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانمان وەک ژینگەیەکی لەبار ناساند و بەگشتی تاوتوێی دۆخی وەبەرهێنان لە جیهان کرا. هەروەها لە بەشێکی تری کارەکان، پرێزنتەیشنێکمان لەسەر هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و کۆمەڵێک دیدار و چاوپێکەوتنیشمان ئەنجام دا.
بەگشتی ئەو چالاکی و دیدار و گفتوگۆیانەی لەم کۆنگرەیە کران ئەرێنی بوون، و هەبوونی شوێنێکی تایبەت بە هەرێمی کوردستانیش هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران و بەشداربووان باشتر ئاشنای هەرێمی کوردستان ببن وەک ناوچەیەکی کراوە و سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنانەرانی بیانی، بەتایبەت بۆ وەبەرهێنان لە کەرتە لەپێشینەکانمان، وەک پیشەسازی و کشتوکاڵ و گەشتیاری.
بەشداریکردنمان لەم کۆنگرەیە بووە هۆی ناساندنی باشتری هەرێمی کوردستان و دڵنیاکردنەوەی وەبەرهێنەر و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی وەبەرهێنان کە ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی تەواویان دەکات بۆ ئەوەی بێنە هەرێمی کوردستان و پڕۆژەکانیان ئەنجام بدەن.
لە دوای ئەم کۆنگرەیەش، لە شاری دوبەی لەگەڵ وەزارەتی ئابووری ئیمارات کۆ بووینەوە بۆ زیادکردنی هەماهەنگی و هاندانی وەبەرهێنانی ئیماراتی لە هەرێمی کوردستان، بۆ ئەمەش هاوڕایی دروست بوو کە کۆڕبەندێکی ئابووری بە هاوبەشی هەردوولامان ڕێک بخەین.
د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان
نوێترین بیروڕا
گرنگیی فیلمی کفن لە پیشەسازیی سینەمای کوردیدا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هاوبەشیی هەواڵگرییەوە ئەمریکا و بەریتانیا لەپێشەوەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆكترینی سهربازیی ئیسرائیل و جهنگ له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
6 ئەیلوول
دۆستەکانی مام جەلال لە سلێمانی جێگایان نابێتەوە
6 ئەیلوول
گوێتان لە سەرۆکوەزیران بوو، چۆن تێیگەیشتن؟
5 ئەیلوول
سەرئێشەی بڵاوبوونەوەی ئەتۆمی بۆ سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا
1 ئەیلوول
نوور زوهێر و پاسکوا؛ دوو دزی سەدە و یەک پەیام
30 ئاب
بۆچی مەسرور بارزانی بەئامانج دەگرن؟
27 ئاب
کفن بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە دیاردەیەکی قێزەون
24 ئاب
کفن وەک دیمەنی کۆتایی جەنگ وابوو
22 ئاب
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕادەگەیێنێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کرماشان سەدان هێکتار زەوی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەسووتێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا مووچە و بودجە و پرسە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران جارێکی دیکە ئاوی زێی بچووک دەگرێتەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی دەچێتە بواری جێبەجێکردن