هاتنه‌وه‌ی تره‌مپ؛ كۆتایی هه‌ژموونی ئێران له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، گرافیک، ڕامتین هەمەوەند
ئاڤا نیوز
ئێستا بۆ هه‌ر لێكۆڵه‌رێكی سیاسی سه‌خته به دروستی پێشبینی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سه‌رده‌می ئیداره‌ی نوێی تره‌مپدا بكات، چونكه بنه‌مایه‌كی جێگیر له عه‌قیده‌ی تره‌مپدا نییه، تاوەكو ستراتیجی ئیداره‌كه‌ی دیاری بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئیداره‌كانی پێشووتر (عه‌قیده‌ی بۆش) یان (عه‌قیده‌ی ئۆباما) مانفێستی ستراتیجی ئه‌مریكا بوون، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شێوازی سیاسهتكرنی له ئیداره‌ی پێشتر و گوتاره‌كانی له كامپه‌ینی هه‌ڵبژاردن به‌شێك له وێنه گه‌وره‌كه‌مان بۆ ڕوون ده‌كاته‌وه.
تره‌مپ گرفتی له‌گه‌ڵ پێگه و ڕۆڵی ئه‌مریكا له‌ناو سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه و پێیوایه واشتنن به‌هۆی ئه‌و سیسته‌مه‌وه له دۆخیكی نه‌گونجاودایه و چیدیكه نابێت سازش له‌پێناو ئه‌و سیسته‌مه‌دا بكات، چونكه وڵاتانی دیكه له‌سه‌ر حیسابی ئه‌مریكا ده‌ستكه‌وت و پێگه‌ی خۆیان ده‌پارێزن وه‌ك ئه‌وی له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)ه‌وه بیری لێده‌كاته‌وه و پێیوایه چیدیكه بوونی ئه‌مریكا له ناتۆ به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا پێویست نییه، چونكه وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام به‌شدارییه‌كی كه‌م له تێچووه ئابوورییه‌كانی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ده‌كه‌ن و له‌بواری ئاسایش و به‌رگریش، ئه‌مریكا ده‌بێت وه‌ك قه‌ڵغانێك بیانپارێزیت. تره‌مپ له ڕوانگه‌ی مامه‌ڵه(صفقه) له په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڕوانێت و پێیوایه به‌رله‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك بهاوێت، ده‌بێت سازش به به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بكات.
ئه‌و زۆر به‌تووندی دژ به تێوه‌گلانی ئه‌مریكایه له جه‌نگه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه پێیوایه داگیركردنی عێراق له ساڵی 2003 گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی واشنتن بووه و له‌وباره‌یه‌وه ڕه‌خنه‌ی تووند له جۆرج ده‌بلیو بۆش ده‌گرێت، چونكه له دیدی تره‌مپه‌وه پڕۆسه‌كه ته‌نیا داگیركردنی عێراق نه‌بوو، به‌ڵكو تێكدانی سه‌قامگیری وڵاتێك بوو كه كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
دۆسته سه‌رسه‌خته‌كه‌ی ئۆرشه‌لیم له كۆشكی سپی
كاتێك ئێران له 1ی ئۆكتۆبه‌ر له ڕێگه‌ی مووشه‌كی بالیستی و هایپهرسۆنیكهوه هێرشی كرده سه‌ر ئیسرائیل، ئیداره‌ی سه‌رۆك بایدن فشارێكی زۆری له‌سه‌ر ئۆرشه‌لیم دروست كرد، تاوەكو له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌دا، دامه‌زراوه ئه‌تۆمی و نه‌وتییه‌كانی تاران به‌ئامانج نه‌گرێت، به‌ڵام تره‌مپ ڕوو له ئیسرائیلییه‌كان وتی: "سه‌ره‌تا دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كان به‌ئامانج بگرن، نیگه‌رانییه‌كان له‌وباره‌یه‌وه بۆ دواتر لێبگه‌ڕێن." له دیدی تره‌مپه‌وه سه‌ركه‌وتنی ئیسرائیل فاكته‌رێكی سه‌ره‌كی گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیرییه بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ڕۆبه‌رت فۆرد باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له سووریا پێیوایه، تره‌مپ ڕێگه له ئیسرائیل ناگرێت له به‌رده‌وامیدان له جه‌نگ له غه‌ززه و پڕۆسه سه‌ربازییه‌كان دژ به حیزبوڵڵا له لوبنان، به‌ڵكو پێدانی چه‌ك به ئیسرائیل له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت، چونكه تره‌مپ سه‌ركه‌وتنی ته‌واوه‌تی ئیسرائیل و له‌ناوبردنی حه‌ماس به سه‌ره‌تای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین ده‌زانێت. له كۆنگره‌ی پارتی كۆماری كه له مانگی حەوتی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌چوو، لەباره‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی حه‌ماس وه‌ك بارمته گرتوونی، تره‌مپ ڕایگه‌یاند: "ده‌مانه‌وێت بارمته‌كانمان بگه‌ڕێنه‌وه، باشتره به‌ر له‌وه‌ی بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات ئه‌وه ڕووبدات، ئه‌گه‌ر نا، باجێكی گه‌وره ده‌ده‌ن." له‌میانی كامپه‌ینی هه‌ڵبژاردن، تره‌مپ هیچ هاوسۆزی و ئیلتیزامێكی به‌رانبه‌ر مافی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان پیشان نه‌دا، به‌ڵكو زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر ڕێككه‌وتنی ئه‌براهام (Abraham Accords) كرده‌وه و وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی ئیداره‌كه‌ی وێنای كرد.
تره‌مپ له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (Time) له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی؛ ئاماده‌یه له‌پێناو ئیسرائیل بچێته جه‌نگه‌وه، وتی: "له‌به‌رئه‌وه‌ی دڵسۆزییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌رم بۆ ئیسرائیل هه‌یه، ئیسرائیل ده‌پارێزم." لێره‌وه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا ڕێگر ده‌بێت له هه‌ر هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی دژ به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئیسرائیل و به‌رده‌وام ده‌بێت له یارمه‌تیدانی ئۆرشه‌لیم له په‌ره‌پێدانی ته‌كنۆلۆجیای سه‌ربازی، سه‌ره‌ڕای هاریكارییه‌كان له بواری هه‌واڵگری و ئاسایشییه‌وه. ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی تره‌مپ سیناریۆی ڕێككه‌وتنیش به‌سه‌ر ئیسرائیل‌دا بسه‌پێنێت، ئه‌وا به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه ڕێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ نابێت، به‌ڵكو زۆرینه‌ی مه‌رج و خواسته‌كانی ئۆرشه‌لیمی تێدا به‌دیده‌هێنرێت.
تاران له‌نێوان ڕێككه‌وتن و به‌رده‌وامیدان به دۆخی جه‌نگ و ململانێ
گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ سه‌ره‌تای سنوورداركردنی هه‌وڵه‌كانی تارانه بۆ به‌رده‌وامیدان به‌و دۆخه‌ی له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست دروستی كردووه، وه‌ك ڕۆژنامه‌ی ۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی ده‌ڵێت: "سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو ڕژده له‌سه‌ر زیادكردنی سزاكانی سه‌ر ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فراوان و كه‌مكردنه‌وه‌ی داهاتی نه‌وته‌كه‌ی وه‌ك به‌شێك له ستراتیجی دووژمنكاری و سنوورداركردنی هاوكارییه‌كانی تاران بۆ هێزه پڕۆكسییه تووندڕه‌وه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی." تره‌مپ به‌رده‌وام سه‌ركۆنه‌ی ئیداره‌ی بایدن ده‌كات كه ڕێگه‌ی داوه ئێران تاڕاده‌یه‌ك ئابوورییه‌كه‌ی ببووژێته‌وه به‌راورد به سه‌ره‌دمی ئیداره‌ی تره‌مپ كه تا دواسنوور فشاری ئابووری خستبووه سه‌ر تاران و نزیك بوو له هه‌ره‌سهێنان، به‌پێی ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت، ئێران له ماوه‌ی چوار ساڵی ئیداره‌ی بایدن زیاتر له 40 ملیار دۆلار داهاتی فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی بووه به‌هۆی جێبه‌جێنه‌كردنی سزاكانی ئه‌مریكاوه.
به‌رپرسانی پێشووی ئیداره‌كه‌ی و خودی تره‌مپیش له‌و باوه‌ڕه‌دان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئێران هانی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه بدرێت، تاوەكو هاریكارییه‌كانی نێوانیان زیاتر بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ببنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه فراوانكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌براهام ستراتیجی سه‌ره‌كی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا ده‌بێت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. كریس میلله‌ر دوایین وه‌زیری به‌رگری له ئیداره‌ی پێشووی تره‌مپ ده‌ڵێت: "پێویسته وڵاتانی كه‌نداو به‌شێوه‌ی گرووپ یان به ته‌نیا ڕێبه‌رایه‌تی به‌رگری له بواری ئاسمانی، ئاوی و مووشه‌كی بكه‌ن، چونكه ئه‌وه هێزی پێویست بۆ ئه‌مریكا گه‌ره‌نتی ده‌كات، تاوەكو بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چین له ئاسیا بڵاوه‌یان پێبكات." سنوورداركردنى هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران و كۆتایهێنان به‌و ناسه‌قامگیرییه‌ی له ناوچه‌كه‌دا دروستی كردووه، خواستی ڕاسته‌قینه‌ی وڵاتانی كه‌ندا و توركیاشه، له‌به‌رئه‌وه ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌براهام ئامرازێك ده‌بێت بۆ هێنانه‌دی سیسته‌مێكی هه‌رێمی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه كۆماری ئیسلامی هیچ ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بێت.
به‌رده‌وامبوونی ئێران به‌م دۆخه‌ی ئێستا و به‌كارهێنانی میلیشیاكانی دژ به ئیسرائیل و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه، باجی گه‌وره‌ی ده‌بێت و مه‌ترسی بۆ مانه‌وه‌ی خودی ڕژێمه‌كه دروست ده‌كات، ئه‌گه‌ر تاران ناچار به ڕێككهتنیش بوو له‌گه‌ڵ واشنتن، ئه‌وا ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا سێ كه‌یسی سه‌ره‌كی له هه‌ر ڕێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئێران ده‌كات به بنه‌ما كه بریتین له: كۆتایهینان به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی، ده‌سبه‌رداربوون له میلیشیاكانی له ناوچه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌سبه‌رداربوون له پڕۆژه‌ی مووشه‌كی و په‌ره‌پێدانی تواناكانی له‌و بواره‌دا. ئه‌گه‌ر له حاڵێكدا ئێران به ناچاری ڕێككه‌وتنێكی له‌م شێوه‌یه‌ش قبوڵ بكات، ئه‌وا پایه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕژێمه‌كه ده‌كه‌ونه ژێر مه‌ترسی گه‌وره‌وه، چونكه دیسكۆرسی سیاسی و ئایدۆلۆجی سیسته‌مه‌كه له ڕێگه‌ی ئه‌و ئامرازانه‌وه موخاته‌به‌ی ناوخۆی خۆی و به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ش ده‌كات جگه له‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی پێشتر هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ده‌كرد، دواتر له‌ناخۆی خۆیدا ده‌بن به ئاڵنگاری گه‌وره. لێره‌وه به هه‌موو پێودانگێك تاران له‌ناو قه‌یرانێكی ڕاسته‌قینه‌دایه و كۆتایی هه‌ژموونی له ناوچه‌كه‌دا ئه‌گه‌رێكی حه‌تمییه.
عێراق له‌ناو قه‌یرانی هاوسه‌نگیدا
عێراق له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكادا چیدیكه ناتوانێت ناوچه‌یه‌كی خۆڵه‌مێشی بێت، واته له یه‌ك كاتدا هاوپه‌یمانیی ئێران و دۆستی ئه‌مریكاش بێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئیلتیزامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له هه‌مبه‌ر سزاكانی سه‌ر ئێران جێبه‌جێ بكات و ڕێگربێت له میلیشیاكانی سه‌ر به تاران كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا به‌ئامانج بگرن، سه‌ره‌رای هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل له ڕێگه‌ی دڕۆن و مووشه‌كه‌وه. وه‌ك ڕۆبه‌رت فۆرد ده‌ڵێت: "ئیداره‌ی تره‌مپ شێوازێكی تووند له‌گه‌ڵ عێراق ده‌گرێته‌به‌ر و ڕه‌نگه سزای به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له پێدانی پاره‌ی ئه‌و وزه‌یه‌ی عێراق له ئێرانه‌وه هاورده‌ی ده‌كات. تره‌مپ په‌یوه‌ندی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق نییه، هیچ ئهولهویهتێكیش به دیداری ئه‌و نادات. له دیدی تره‌مپه‌وه عێراق هیچ نییه جگه له شوێنكه‌وته‌یه‌كی ئێران." بۆ به‌غداد سه‌خت ده‌بێت چیدیكه بتوانێت هه‌ڵوێستێكی ناڕوونی هه‌بێت له به‌رانبه‌ر میلیشیاكان و سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ تاران‌دا.
دوای کوژرانی قاسم سوله‌یمانی و موهه‌ندیس په‌یوه‌ندییه‌كانی واشنتن و به‌غداد گرژی زیاتری به‌خۆوه بینی تا ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كانی دا، له‌وه‌ش زیاتر دادگای عێراقی فه‌رمانی گرتنی بۆ تره‌مپ ده‌ركرد، له‌مباره‌یه‌وه گابرێل سۆما ڕاوێژكاری پێشووی ڕاگه‌یاندنی تره‌مپ و پرۆفیسۆری یاسای نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: "سه‌رۆك تره‌مپ یاسای باری له‌ناكاوی ئه‌مریكی Patriot Act دژ به فایه‌ق زێدان (سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق) و ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی دیكه به‌كارده‌هێنێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆن له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكی. ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و یاسایه‌یه كه بۆ ڕاوه‌دونان و كوشتنی ئوسامه بن لان كارا كرا." ئێستا دادگای عێراقی چه‌كێكی گرنگی ئێرانه بۆ له‌باربردنی هه‌ر هه‌وڵێك دژ به خواست و ئامانجه‌كان تاران له عێراق.
واشنتن له چوار ساڵی ڕابردوودا هه‌وڵه‌كانی بۆ ڕێگرتن له به‌قاچاغبردنی دۆلار له عێراقه‌وه بۆ ئێران زیاتر كرد و چه‌ندان بانكی عێراقی سزادا، له ئیداره‌ی نوێی تره‌مپدا ڕێوشوێنه‌كان له‌مباره‌یه‌وه تووندتر ده‌بن. ڕاگرتنی هاوسه‌نگی یان درێژه‌دان به‌م دۆخه‌ی ئێستا له سه‌رده‌می ئیداره‌ی نوێی تره‌مپ ئاڵنگارییه‌كی گه‌وره ده‌بێت بۆ عێراق كه سه‌خته تیایدا سه‌ركه‌وتوو بێت.
پڕۆژه‌ی (2025) كه دامه‌زراوه‌ی Heritage Foundation نووسیویه‌تی و له سه‌رده‌می (ڕۆناڵد ڕیگن)ه‌وه پلانی سیاسی و ستراتیجی بۆ ئیداره‌ی كۆمارییه‌كان داده‌نێت، جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئیداره‌ی نوێی تره‌مپ ده‌ستبه‌رداری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نابێت، چونكه ناوچه‌كه دووچاری ناسه‌قامگیری زیاتر ده‌بێتەوە و وه‌ك قوربانییه‌ك ده‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی نه‌یارانی ئه‌مریكاوه. پڕۆژه‌كه پێشنیازی هاوپه‌یمانیی چوارقۆڵی نێوان ئیسرائیل، وڵاتانی كه‌نداو، میسر و ئه‌مریكا ده‌كات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران.
له كۆتاییدا ده‌توانین بڵێین ئه‌و گۆڕانكارییه نوێیانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی نوێی تره‌مپدا ئه‌گه‌ری هاتنهئارایان هه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی تاران نابن و ده‌ستڕۆیی و هه‌وڵه فراوانخوازییه‌كانی سنووردار ده‌كات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سه‌رژمێری دانیشتووان و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
31 تشرینی یەکەم
هەژماری من دوور لە ململانێی سیاسی
31 تشرینی یەکەم
بانگەشەی ساختەكاری و گوتاری سەرگەردانی
30 تشرینی یەکەم
بنەمای نوێی ناسیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەت
28 تشرینی یەکەم
ئەو حیزبانەی دەکشێنەوە کورسییەکانیان بە کێ دەدرێت؟
27 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
- بیروڕا
- 7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
- بیروڕا
- 3 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
- بیروڕا
- 2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
- بیروڕا
- 31 تشرینی یەکەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا