لەوانەیە هیچ كەس هێندەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ بە گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ سەرۆكایەتی ئەمریكا دڵخۆش نەبێت.
دۆناڵد ترەمپ و نەتانیاهۆ لەزۆر بیركردنەودا هاوبەشن و هەردووكیان باوەڕیان بە ستراتیژی یەكلاكردنەوە و لەناوبردنی نەیارەكان هەیە. هەردووكیان پێیان وایە ئەوەی دەبێت لێی بدرێت سەری مارەكەیە نەک یاریكردن لەگەڵ مارەكە و رامكردنی، یان لێدان لە كلكەكەی و دەرهێنانی كەڵپەكەی.
نەتەنیاهۆ و ترەمپ هەردووكیان باوەڕیان بەوەیە دەبێت ئەمریكا و ئیسرائیل سوود لە هێزی رەق و پێشكەوتنی تەكنەلۆژی سەربازی خۆیان ببینن لە یەكلاكردنەوەی ململانێكاندا و نابێت دانوستانی درێژخایەن بكەن، چونكە ئەوە كات دەدات بە نەیارەكانیان بۆ خۆ كۆكردنەوەو بەرەو پێشبردنی بەرنامە و پرۆژەكانیان وەک بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران، كە هەردوولا هاوڕان نابێت ئێران چی دیکە بەردەوام بێت لە پێشخستنی بەرنامە ئەتۆمییەكەی.
لەخۆڕا نییە نەتانیاهۆ یەكەمین سەرۆكە پیرۆزبایی بۆ سەرۆک ترەمپ و هاوژینەكەی دەنێرێت. ئەوان نەک وەک سەرۆک دۆستن و وەک ستراتیژ لەیەک نزیكن، بەڵكو وەک خێزانیش تێكەڵاون و هەردووكیشیان باوەڕیان بە بەها ئاینییەكانی كۆمەڵگاكەیان هەیە و دوو كەسی هەڵگری بەهای ئاینیین لە سیاسەتدا.
ترەمپ ئەو سەرۆكەیە لە بەیانییەكی زووی ساڵی 2020 هەموو جیهانی تووشی شۆككرد، كاتێک لە ناو فڕۆكەخانەی بەغدا دوو سەركردەی دیاری ئێران و عێراقی كردە ئامانج، قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس و راشیگەیاند ئەوە ئێمە بووین.
بەهەمان شێوە ئەوە نەتانیاهۆیە كە چەندین سەركردەی دیاری بەرەی مقاوەمە و حیزبوڵڵا و حەماسی كردووەتە ئامانج كە سێ لەوانە كەسی یەكەمن.
ئەم دوو سەرۆكە بێگومان لە رۆژان و ساڵانی داهاتوودا كاری هاوبەشیان زۆر دەبێت، بەتایبەت ئەگەر بنیامین نەتانیاهۆ ببێتەوە بەسەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، كە وا پێشبینی دەكرێت دەرچوونەوەی ترەمپ لەمبارەوە خزمەت بە دووبارە دەرچوونەوەی نەتانیاهۆ بكات.
پرسیار ئەوەیە لەم سەرووبەندی گەرمەی جەنگی ناوچەكە دەبێت هەواڵی نەتانیاهۆ بۆ سەرۆكی تازە هەڵبژێردراو بە ئامانجگرتنی كام سەركردەی ناوچەكە بێت.
هەندێك دەڵێن میلیشیاكانی عێراق ئامانجی داهاتووی نەتەنیاهۆ دەبن، هەندێكیش پێیان وایە ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا نەعیم قاسم دەكرێتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنهوهی ترهمپ؛ كۆتایی ههژموونی ئێران له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
31 تشرینی یەکەم
هەژماری من دوور لە ململانێی سیاسی
31 تشرینی یەکەم
بانگەشەی ساختەكاری و گوتاری سەرگەردانی
30 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
- بیروڕا
- 3 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟