لۆگۆ و وێستگەیەکی هەژماری من، گرافیک - ئاڤا نیوز
زۆر بەکورتی و بەڕوونی باسی هەژماری من دەکەم تا دووربن لە هەواڵ و قسەی نالۆژیکی و نازانستی، بێ هیچ لایەنگیرییەک وەک شیکەرەوەیەکی ئابووری پێت دەڵێم بۆچی پێوستە تۆ هەژماری منت هەبێت؟ دڵنیام تۆی مووچەخۆر هێندە ئاستی هۆشیاریت بەرزە تا دڵخۆش بیت بە بانکیکردنی سیستمی ئابووری وڵات، بەڵام ڕەنگە بەهۆی هەندێک پڕوپاگەندە و قسەی ناڕاست بەلاڕێدا برابیت.
هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی پێویستە بچینە قۆناغێکی دیکەی ئابووری، هەنگاوی یەکەمی قۆناغێکی نوێی ئابووریش بەبانکیکردنی سیستمی ئابووری وڵاتە.
بۆچی هەژماری من هەڵدەبژێرم؟
یەکەم: لەبەرئەوەی دووربن لە سەرەگرتن و ڕۆیشتن بۆ فەرمانگەکان و لە هەرکات و شوێنێک تۆ بتەوێت بە دوو خولەک مووچەکەت وەردەگریت.
دووەم: سیستمێکی بانکی پێشکەوتووی نێودەوڵەتییە و لەچاو ئەوەی زۆر تازەیە کەمترین کێشەی هەیە.
سێیەم: پڕۆژەیەکی زۆر گرنگە و تاکی کورد دەگەیێنێت بە بانکەکان، کارئاسانییەکی زۆر باشە تا بتوانی ئەگەر هەژماری بانکیت هەیە زیاتر و باشتر کاری پێبکەی، ئەگەر نیتە هەژماری بانکیت هەبێت و بەکاری بهێنیت.
چوارەم: تا ئێستا هەشت بانکی بەهێز پشتگیری ئەم پڕۆژەیە دەکەن کە بریتیین لە (مصرف الأهلی العراقي، مصرف بغداد، بانکی جیهان، BBAC، مصرف التنمیە الدولی، المصرف العراقي للتجارة، المصرف العراقي الإسلامی للإستثمار و التنمیة، RT bank ). بۆچی ئەمە گرنگە؟ ئەم هەشت بانکە لە باشترین بانکەکانی عێراقن کە زیاتر لە 60%ی هەژمارەکانیان چالاکن و سیولەی نەقدیان هەیە و زۆربەیان نێودەوڵەتی و باوەڕپێکراوی جیهانین. زیاتر لە 70%ی ئەوانەی هەژماری بانکییان هەیە متمانەیان بەم بەنکانە کردووە لەبەرئەوەی سیستمی سکویریتییان زۆر بەهێزە و پڕۆگرامی کارکردنیان زۆر پێشکەوتووە.
پێنجەم: لەم ماوە کورتەدا زیاتر لە 250 ئامێری ATM (ئامێری ڕاکێشانی پارە) لە زیاتر لە 70 ناونیشانی جیاواز بەردەستن 24 کاتژمێر .
شەشەم: زیادبوونی شەفافییەت لە مامەڵەدا و پتەوبوونی ئاسایشی دارایی.
حەوتەم : گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی بێ کاش.
هەشتەم: بەردەستخستنی 19 خزمەتگوزاریی بانکی جۆراوجۆر وەک بەدەستهێنانی کارتی بانک یان وەرگرتنی قەرز لە بانک.
نۆیەم: لە هەژماری مندا سەرپشکیت لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆت لەنێو بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە، ئەگەر ویستت بانکەکەت بگۆڕیت لە داهاتوودا، دوای ئاگادارکردنەوەی لایەنی پەیوەندیدار دەتوانیت بانکێکی دیکەی بەشداربوو هەڵبژێریت.
دەیەم: ئەو بانکانەی بەشدارن لە پڕۆژەی هەژماری من هەموویان یەدەگی یاساییان هەیە لە بانکی ناوەندی عێراق و ڕێگەپێدراوی ئەو بانکەن.
یازدە: لە هەژماری مندا پارەکانت هی خۆتن و بۆ ڕاکێشان هیچ بڕە پارەیەک نادەیت، هەرچەند پارەش ڕابکێشیت هەروا دەمێنێتەوە، مانگانە بانکەکەت لەڕێی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بانکی بڕی تەنیا 2500 دیناری عێراقی لە هەژمارەکەت وەردەگرێت، تەنها لە یەکەم مانگی ڕاکێشان، کە هەرزانترین تێچووی بانکییە لە سەرتاسەری عێراقدا. جگە لەوە ئەی تۆ بیر لەوە ناکەیتەوە کاتێک بەشداری لە پرۆژەیەکی دارایی خۆماڵیدا دەکەیت، بەمە تۆش بەشدار دەبیت لە دووبارە پارەدارکردنەوەی وڵاتەکەت؟ واتە بە بەشداریت لە هەژماری من بەشداردەبیت لە پرۆژەیەکی ناوخۆیی کە دووبارە سوود بە ڕۆڵەکانی وڵاتەکەی خۆت دەگەیێنیتەوە.
کەواتە دوور لەهەر ململانێیەکی سیاسی بیر لەم جۆرە پرۆژانە بکەرەوە پاشان بریار بدە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنهوهی ترهمپ؛ كۆتایی ههژموونی ئێران له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
31 تشرینی یەکەم
بانگەشەی ساختەكاری و گوتاری سەرگەردانی
30 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
- بیروڕا
- 7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
- بیروڕا
- 3 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟