دیمەنێک لە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
لەڕووی نەریتییەوە پەرلەمان سێ ئەركی گرنگی هەیە: دانانی یاساكان و شەرعییەتدان بە دامودەزگاكان، نوێنەرایەتیی سیاسی جڤات و چاودێری و بەدواداچوونی دۆخی گشتی و حوكمڕانی.
بە سەرنجدان لە سەردەمی نوێ تێدەگەیت بە دروستبوونی میدیا و پاشان سۆشیاڵ میدیا، ئەركەكانی پەرلەمان بۆ یاسادانان و نوێنەرایەتی كورت دەبێتەوە، چونكە لە بابەتی چاودێری و بەدواداچوون و ناڕەزایەتی ئەم كایە یان ئەم دوو كایەیە دەتوانن ڕكابەرییەكی بێوێنەی پەرلەمان بكەن.
واتە لە سەردەمی نوێدا و بە دروستبوونی كارەكتەرێكی وەک میدیاكار، ئیدی پەرلەمانتار ئەو تاكە كارەكتەرە نییە كە بتوانێت چاودێری دۆخی حوكمڕانی بكات و بەدواداچوونی بۆ بكات. بەڵكو لە هەندێ كاتدا دەبینین ئەوەی ڕۆژنامەنووسەكان دەیكەن لە بابەتی بەدواداچوونی كەیسە سیاسی و كۆمەڵایەتی و كارگێڕییەكان پەرلەمانتارەكان هەرگیز ناتوانن بیكەن و نەیانكردووە.
ڕۆژنامەنووس بەشدار بازیانی بۆی گێڕامەوە، "پەرلەمانتارانی خولی پێشوو زۆر كات پەیوەندییان پێوە دەكردم ئەو بەدواداچوونانەیان بدەمێ كە لەسەر هەندێ كەیسی شاراوە لە سلێمانی ئەنجامم دەدا."
كاروان ڕەحمان كە ڕۆژنامەنووسێكی بنكۆڵكاری ئاڤا میدیایە، هەر لەم ماوەیەدا چەند كارێكی زۆر گرنگ، ورد و بنكۆڵكاری لەسەر كۆمەڵێک دۆسیەی شاراوە كردووە، كە هیچ پەرلەمانتارێک لە خولەكانی پێشوو بیریان بەلایدا نەچووە، یاخود هەر نایانەوێ بیكەن.
بەڕاستی لەم بوارەدا پەرلەمانتاران چی دەكەن جگە لە دووبارە وتنەوەی ئەو دۆسیانەی ڕۆژنامەنووسان ئاشكرای دەكەن؟ بەڵكو بە هەبوونی پارێزبەندیشەوە هەرگیز نەیانتوانیوە لەسەدا یەكی ئەوەش بكەن كە ڕۆژنامەنووسان پێشمەرگە ئاسا دەیكەن. بۆیە بەلامەوە سەیرە میدیاكار دەیەوێت ببێتە پەرلەمانتار، لەكاتێكدا ئەوە پەرلەمانتارە دەبێت هەوڵبدات ببێتە میدیاكار، میدیاكاری ڕاستەقینە و پیشەگەر.
لە سەردەمی نوێدا ئیدی پەرلەمان كارەكانی بۆ یاسادانان و نوێنەرایەتی جڤاتی كۆمەڵایەتی و سیاسی كورت دەبێتەوە، چونكە ئەگەر بابەت چاودێری بێت وەك وتمان ڕۆژنامەنووسان دەیكەن، ئەگەر دەربڕینی ناڕەزایەتیش بێت ئەوا هەر تاكێكی كۆمەڵگە لە سەكۆ كۆمەڵایەتییەكەی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی زۆر باشتر دەتوانێ ناڕەزایەتی دەربڕێت. بۆیە كاتێک دەبینی پەرلەمانتار هەمان ئەو شتە دەكات كە فانی تۆڕێكی كۆمەڵایەتی دەیكات، پرسیارت لەسەر كار و جەدوای ئەدای پەرلەمانی بۆ دروست دەبێت.
ئەوەی پەرلەمانتاران دەبێت بیكەن و كەسی تر نایكات یاسادانانە، كە زۆربەیان لێی نازانن و لەوانەیە تێكیشی بدەن، پاشان شەرعیەتدانە بە دامودەزگاكان كە پەرلەمانی خولی پێشوو بووە هۆی لەدەستدانی شەرعیەتی هەموو دەزگاكان نەیتوانی لەكاتی خۆیدا ئەركەكانی بەجێ بگەیێنێت و كەوتینە دۆخی هاوردە و كاربەڕێكردنەوە، بۆیە خولی داهاتووی پەرلەمان دەبێ لە بری هەرا و دەنگەدەنگ بیر لەو دوو ئەركە سەرەكییە بكاتەوە و بەباشی جێبەجێیان بكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنهوهی ترهمپ؛ كۆتایی ههژموونی ئێران له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
هەژماری من دوور لە ململانێی سیاسی
31 تشرینی یەکەم
بانگەشەی ساختەكاری و گوتاری سەرگەردانی
30 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کەرکووک و نەبوونى ستراتیژ
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
- بیروڕا
- 7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
- بیروڕا
- 3 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟