پەیکەری پێشمەرگە و دیمەنێک لە شاری کەرکووک، گرافیک، ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژى ڕابردوو ئاپۆڕاى گەڕانەوەى کەرکووکی و خانەقینییەکانمان بینى بۆ ناوچەکانى خۆیان بەمەبەستی بەشداریکردن لە پرۆسەى سەرژمێری.
ئەو دیمەنە جەماوەرییە دووبارە مانیفۆستۆى ئەو پەرۆشى و خەمخۆرییە جەماوەری و کوردستانییەى نیشان داینەوە کە کورد بۆ ئەو ناوچانەى کوردستان هەیەتى.
هەمیشە جەختکردنەوە لە کوردستانىبوونى کەرکووک لە ڕۆژەڤى سیاسی و میدیایی ئێمەدا چ لە ڕابردوودا و چ ئێستا بوون و ئامادەیی خۆى هەبووە و هەیە.
هەرگیز نە سەرکردایەتیى کورد و نە خەڵکى کوردستان وازیان لە کەرکووک نەهێناوە وەک چەقى ململانێی نێوان کورد و ئەوانى تر لە عێراقدا.
جەختکردنەوە لە ڕیفراندۆم لە کەرکووک لەپاڵ شارەکانى دیکەی هەرێمی کوردستان جارێکى تر چەسپاندنەوەى کوردستانىبوونى کەرکووک بوو.
بەڵام لە ڕاستیدا هەموو ئەم خەون و خواست و دەستبەردارنەبوونە یەک کێشەى زۆر گەورەى هەیە، ئەویش نەبوونى ستراتیژە، نەبوونى ستراتیژ یان ناڕوونیی ستراتیژ بۆ چۆنیەتى چارەسەرکردنى ڕیشەیی ئەم دۆسیەیە.
ئایا بەڕاستى کورد و سەرکردایەتییەکەى و حیزبە سیاسییە باڵادەستەکانى دەیانەوێت بە کام ستراتیژ دۆسیەى کەرکووک یەکلا بکەنەوە و پلانیان چییە؟
ئەوەى سەرنج دەدرێت ئەوەیە کە کورد لە پرسی کەرکووکدا هەمیشە لە حاڵەتى پەرچەکردارداییە نەک کردار، دەوڵەت و دەسەڵاتدارانى عێراق لە ڕابردوودا و ئێستاش هەمیشە دەستپێشخەری دەکەن و لە حاڵەتى هێرشدان، ئێمەى کوردیش لە باشترین حاڵەتدا لە حاڵەتى بەرگریداین، ئەى کوا ستراتیژ و کارى درێژخایەن و ئاکشنى ئێمە لە کەرکووک؟
ئەگەر بەهێزترین قۆناغی کورد لە کەرکووک بۆ سەردەمى د.نەجمەدین کەریم بگەڕێنینەوە ئەوا هەر ڕووداو و دۆخەکانى پاش ئەو و بە ئێستاشەوە پێمان دەڵێن کورد لە باشترین سەردەمى دەسەڵاتى خۆیدا لەو شارە و بگرە لە عێراقیشدا هیچ ستراتیژ و پلانێکى گەورەى نەبووە بۆ یەکلاکردنەوەى ئەم دۆسیەیە.
قۆناغى پاش 2003 تا ئێستا پێمان دەڵێت کورد بەتەواوى بێ ستراتیژ و بێ پلان بووە بۆ یەکلاکردنەوەى ئەم بابەتە، نەک تەنها سەردەمی د.نەجمەدین، تەنانەت کورد نەیتوانى پۆستى سەرکۆماریش بۆ یەکلاکردنەوەى ئەم دۆسیە ستراتیژییە بەکاربهێنێت و دانیشت بە دیار قەدەرەوە.
ئێمە وەک کورد لەم ماوە زۆرەدا خەمسارد و ڕازى و بێ پلان دانیشتین تا بە دەیان هەزار عەرەبى هاوردە هێنرانە کەرکووک و ناوچەکانى دەوربەرى، بە دەیان هەزار کوردیش بەرەو هەولێر و سلێمانى و هەرێمى کوردستان بارگەیان پێچایەوە.
زۆر دیمەنێکى جوان بوو کە بنیمان خێزانە کوردەکان بە ئاپۆڕایەکى جەماوەرى کە لە سوپایەکى مەدەنى دەچوون، بەرەو کەرکووک دەگەڕانەوە بۆ سەرژمێرییەکە، بەڵام ئایا ئەوە درەنگ نەبوو، هەموو ئەوەى ئەوان بە پلان و بە دەیان ساڵ ئەنجامیان داوە تۆ بە شەوێک دەتوانى هەڵیوەشێنیتەوە؟
سەیرە کەرکووکیمان هەبێت خاوەنى 100 مەتر زەوى و خانوویەک و شووقەیەک نەبێت لەو شارەدا! ئەمە تەنها هەڵەیەکى تاکەکەسى نییە، چونکە بەدڵنیاییەوە هەموو کەس تواناى کڕینى خانوویەکى لە کەرکووک نییە، بەڵکو ئەمە دەرەنجامى نەبوونى ستراتیژێکى نەتەوەییە بۆ نیشتەجێکردنى زۆرترین کورد لە کەرکووک بەتایبەت ئەوانەى بە ناسنامە کەرکووکین.
حیزب و سەرکردە و دەستڕۆیشتووەکانى کورد دەبووایە بودجەیەکى گەورە تەرخان بکەن بۆ نیشتەجێکردن و کڕینى خانوو و شووقە بۆ سەدان هەزار کورد لە کەرکووک، بەتایبەت هەڵگرانى ناسنامەى کەرکووک ئەمەیە ستراتیجى هێشتنەوەى زۆرایەتى کورد لە کەرکووک.
دەسەڵاتدارانى کورد کە پارەکانیان لە دەیان پرۆژە لە هەولێر و سلێمانى سپى دەکەنەوە، هەرنا با ئەو پارانە لە کەرکووک سپى بکەنەوە و هەر بۆ کڕینى وەلائیش بێ خانوو و شووقە بۆ ئەو کەرکووکیانەى سلێمانى و هەولێر بکڕن کە لەو شارەدا هیچیان نییە.
حکومەتى هەرێمی کوردستان لە دوایین ساتەکاندا فریاکەوت و بەڵێنى دا بۆ هەر خێزانێک کە دەیەوێ بچێتەوە کەرکووک بۆ سەر ژمێری ئاسانکارى شوێنى نیشتەجێبوونى بۆ دەکات، ئەمە زۆر باش بوو، بەڵام ئەمە دەکرا ستراتیژێکى نەتەوەیی گەورەتر بێت و زۆر پێشتر ئیشى لەسەر بکرێت.
لە دواى جەنگى جیهانیى دووەم جووەکان دەچوونە فەڵەسیتن و زۆرترین زەوى و خانوو و موڵکیان دەکڕى، دەبووایە کوردیش هەمان ستراتیژ و پلانى لەپاش جەنگى ڕزگارکردنى عێراق بەرامبەر کەرکووک و ناوچەکانى تر هەبووایە، نەک دانیشین بە دیار ماددەى 140 و ڕووداوەکانى ڕۆژگارەوە و تا شەوى سەرژمێریش کەرکووکمان بیرنەکەوێتەوە.
ئێستاش با ئەوانەى ناسنامەیان لە کەرکووک تۆمارکردووە لە سەرژمێریدا، هەوڵ بدەن لەو شارە خانوویەک یان شووقەیەک بکڕن و ئەمەش بکرێتە پلانێکى ستراتیژى و بیرێکى ڕاستەقینە لە دواڕۆژى کەرکووک بکەینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
لێگەڕێن خەڵکی ناوەڕاست و باشوور بێنە کوردستان و لێرە سەرژمێر بکرێن
17 تشرینی دووەم
هاتنهوهی ترهمپ؛ كۆتایی ههژموونی ئێران له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
14 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
10 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
7 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟
3 تشرینی دووەم
سهرژمێری دانیشتووان و كاریگهرییهكانی لهسهر سنووری ماددەی 140
2 تشرینی دووەم
سەرژمێری و سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا
2 تشرینی دووەم
بچووکبوونەوەی پەرلەمان لە سەردەمی میدیا و سۆشیاڵ میدیا
31 تشرینی یەکەم
هەژماری من دوور لە ململانێی سیاسی
31 تشرینی یەکەم
بانگەشەی ساختەكاری و گوتاری سەرگەردانی
30 تشرینی یەکەم
- بیروڕا
- 10 تشرینی دووەم
تێگەیشتن لە مانای فەلسەفەی سیاسەت لە هەرێمی کوردستاندا
- بیروڕا
- 7 تشرینی دووەم
پاش گەڕانەوەی ترەمپ ئیسرائیل كێ بە ئامانج دەگرێت؟
- بیروڕا
- 3 تشرینی دووەم
كێشەی سەرژمێرییەكە لەچیدایە؟