بایدن: هیچ هۆکارێکی دیاریکراو لەپشت تەقەکردن لە ترەمپ نییە

شەیری بکە لە:
گرافیکی ئاڤا نیوز

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات، ڕووداوی تەقەکردنەکەی ترەمپ بەلاڕێدا نەبرێت تاوەکو ئەنجامێکی ڕوون دەردەکەوێت.

 

 

وێنە گەورەکە: لە کاتێکدا بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستیپێکردووە، ڕووداوی هەوڵدان بۆ کوشتنی ترەمپ قسە و باسی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، بایدنی بەربژێری دیموکراتەکان و ڕکابەری ترەمب لەبارەی تەقەکردن لە ترەمپ دەڵێت “لەخۆتانەوە گریمانە دامەنێن”.

 

لێدوانی فەرمی: بایدن لە گوتارێکی کورتدا لە کۆشکی سپی گوتی: "هێشتا هیچ زانیارییەکمان لەسەر پاڵنەرەکانی ئەنجامدانی هێرشەکە نییە، دەزانین کێیە، داوا لە هەمووان دەکەم گریمانە لەسەر پاڵنەرەکانی یان پەیوەندییەکانی نەکەن".

 

باکگراوند: شەوی ڕابردوو، لە گردبوونەوەی جەماوەری بانگەشەی هەڵبژاردن لە ویلایەتی پێنسلڤانیا، لەلایەن چەکدارێکەوە تەقە لە ترەمپ کرا و بەسووکی بریندار کرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان