ترەمپ: سبەی لە کۆنگرەی کۆمارییەکان بەشدار دەبم

شەیری بکە لە:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دوای ئەوەی بریندار کرا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دوای ئەوەی بریندار کرا

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکی ئەمریکا، دوای ئەوەی لە هەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو، سبەی لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کە بۆ بانگەشەی هەلبژاردنەکان ڕێکدەخرێت، ئامادە دەبێت.

 

بۆچی گرنگە: ترەمپ بەم کارەی دەیەوێت پەیامی بوێری و بەردەوامی بە ڕکابەرەکەی بدات.

 

پەیامی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ لە سۆشیال میدیای خۆی بەناوی تروس سۆشیال نووسیویەتی: ویستم بەهۆی ڕووداوەکەی دوێنێ، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ گەشتەکەم بۆ شاری میلواکی دوابخەم، بەڵام "تفەنگ و قەناس نابێتە ڕێگر لەبەردەم گۆڕینی خشتەی کارەکانم".

 

وێنە گەورەکە: ترەمپ، ڕۆژی یەکشەممە دەچێتە شاری میلواکیی، بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی جەماوەری پارتی کۆمارییەکان، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی پارتەکەی لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و بە سووکی بریندارکرا.

 

باکگراوند: دۆناڵد، ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە مانگی تشرینی دووەمی ڕابردوودا وەک بەربژێرێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لەلایەن پارتەکەی ڕاگەیێنرا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان