چۆن كشتوكاڵ لە "ئافات" دەپارێزرێت؟

شەیری بکە لە:
چۆن كشتوكاڵ لە "ئافات" دەپارێزرێت؟

دەرمانكردنی زەوییەكی كشتوكاڵیی

ئاڤا دیجیتاڵ


یەکێک لە کێشە بەرچاوەکانی کشتوکاڵ لە کوردستان، بریتییە لە تووشبوونی بە نەخۆشیی مێرووە جیاوازەکان کە زیانی گەورە بەبەرهەمی کشتوکاڵی دەگەیێنن، لەڕووی کشتوکاڵی و زانستیەوە پێی دەڵێن ئافات.


وێنەگەورەکە: هەرکاتێک وەرزی چاندنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە کوردستان و وڵاتانی دراوسێدا دەستپێدەکات، یەکێک لە کێشە گەورەکان کە دروستدەبێت بریتیە لە "ئافات" کە ڕووبەڕووی بەروبوومە کشتوکاڵییەکان دەبێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش چەند هۆکارێک بۆ چارەسەرو کەمکردنەوەی بڵاوکراوەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئافات حاڵەتێکی نائاساییە توشی زیندەوەرەکان دەبێت وەک ، ڕووەک و ئاژەڵەکان کە تووشی گەشەیەکی نا سروشتیی دەکات یان لاواز دەبێت یان کارەکانی خۆی بە باشی ناکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کاردانەوەی ڕووەکەکە بۆ نەخۆشییەکان زۆر بێت و لاوازی بکات.


هۆکارە زانراوەکان: هەموو بەروبوومێکی کشتوکاڵی لە جیهاندا و لە کوردستانیشدا توشی پێنج هۆکاری سەرەکی "ئافات" دەبن کە بریتین لە مێرووەکان و  ئاژەڵەکان و گژوگیای زیادە و بەکتریا و هۆکارە سرووشتییەکان، بەپێی ئامارێکی دەزگای ئافاتی جیهانی،  ئەم پێنج حاڵەتە هۆکارن بۆ ئەوەی کشتوکاڵ لە جیهاندا 50% کەم بکات و زیانی بەربکەوێت.


ژمارەکان وادەڵێن: هەموو کشتوکاڵێک بەهۆی ئافاتەوە 50% زیانی پێدەگات، کە هۆکاری مێرووەکان 14%ی ئەم ئافاتە پێکدەهێنێت و زیندەوەرەکانیش 12% و گژو گیای زیادەش لە زەویدا 10% و هۆکارە سروشتییەکانیش 5% دەبنە هۆی دروستبوونی ئافات و ڕووداوە سروشتیەکانیش 9%ی هەموو ئافاتەکان پێکدەهێنێت.


چارەسەرەکان: دەزگای ئافاتی جیهانی بۆ کشتوکاڵ دەڵێت، بۆ ئەوەی ئافات لەسەر کشتوکاڵ بەگشتی کەم بکەینەوە دەبێت چەند کارێک بکرێت کە بریتییە لە چارەسەرکردن بە هۆکارە بایۆلۆجییەکان بۆ کۆنترۆڵکردنی زیانەکان، هەروەها بەکارهێنانی ماددە و دەرمانە قڕکەرەکان بۆ چارەسەری  ئافات و بەکارهێنانی ماددەی نائەندامی بۆ چارەسەری کێشەکان و  دەستکاریکردنی جیناتی کشتوکاڵی  بۆ ئەوەی زیانەکانی ئافات کەمبکرێتەوە.


باکگراوند: تائێستاش کشتوکاڵ بەیەکێک سەرچاوە گرنگەکانی وزەی سەر زەوی دادەنرێت و لە جیهاندا گرنگیەکی گەورە بە کشتوکاڵ دەدرێت، لەهەرێمی کوردستانیشدا گرنگیەکی گەورە بە کشتوکاڵ دراوە و لە کابینەی نۆیەمدا چەندین پڕۆژەی گەورە لە بواری کشتوکاڵیدا کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: