بۆ یەكەمجار پەنگوینەكان تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە دەبن

شەیری بکە لە:
بۆ یەكەمجار پەنگوینەكان تووشی ئەنفلۆنزای باڵندە دەبن

پەنگوین

ئاڤا دیجیتاڵ


جۆرێکی کوشندە لە ئەنفلۆنزای باڵندە بۆ یەکەمجار لە نێو پەنگوینەکانی جەمسەری باشوور  بڵاوبووەتەوە، ژمارەیەکی زۆر لە باڵندە و شیردەرەکانی لە ناوبردووە.


وێنە گەورەکە: زانایان تا ئێستا 14 حاڵەتی ئەنفلۆنزای باڵندەیان لە نێوان پەنگوینەکانی  ئەنتارکتیکا پشتڕاستکردووەتەوە، ڤایرۆسی کوشندە بۆ یەکەمجار لە مانگی 10ی 2023، لە کیشوەرەکەدا دۆزرایەوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەک باڵندە و شیردەرەکانی لەناوبردووە، لە سەرەتای ساڵی 2024 بەشێکی دیکە لە پەنگوینەکانی لەناوبردووە، ئەمڕۆش ژمارەیەکی دیکە پەنگوینی لەناوبردووە.


لێدوانی فەرمی: ڕاڵف ڤانستریڵز، پزیشکی ڤێتێرنەری کە لەگەڵ کۆمپانیای سکاری ژینگەیی  کاردەکات، بە ڕۆیتەرزی گوت "بەدوور نازانرێت پەنگوینەکانی جێنتۆش ڤایرۆسە کوشندەکە بۆ کیشوەری باشوور بڵاوبکەنەوە".


باکگراوند: بەپێی زانیارییەکانی لیژنەی زانستی توێژینەوەی جەمسەری باشوور، تا ئێستا 14 حاڵەت لە کۆی 35 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە پشتڕاستکراوەتەوە، لەماوەی سێ مانگی ڕابردووشدا نزیکەی 50 پەنگوین بەڤایرۆسەکە لەناوچوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: