ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن

شەیری بکە لە:
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن

دیمەنی پشکنینی ددان لەلایەن خانمێک، وێنە: سۆشیال میدیا

 ئاڤا نیوز

 

خواردن و خواردنەوەکان کاریگەریان لەسەر گۆڕینی ڕەنگی ددانەکان هەیە، بەتایبەتی خواردن و خواردنەوە زۆر ترشەکان، چونکە پێکهاتەی (تانین)ـیان تێدایە.

 


بڵاوکراوەی فەرمی: ڤیکتۆریا کنیس پزیشکی پسپۆڕی ددان دەڵێت: مەرج نییە مینای ددان بە تەواوی لووس و سپی بێت، بەڵکو لەوانەیە هەندێک ددان زبر بێت و درزی زۆر وردی تێدابێت، ئەمانە شوێنی گونجاون بۆ وەرگرتنی بۆیەی نوێ، بۆیە باشترە دوای خواردنەوەی چا، قاوە  و خواردنەوە گازییەکان ئاو بخورێتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ئەو پزیشکە دەشڵێت: هەرچەندە میوەی وەک شاتوو و گێلاس سوودیان بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام زیاتر لە میوەی دیکە پەڵە لەسەر ددان  دروست دەکەن.

 

ئەوەش بزانە: هاوکات بەهاراتەکانی وەک زەردەچەوە، زەعفەران، کاریی و سرکەی ترێ،  زۆرجار لە زەڵاتە و ئامادەکردنی خواردندا بەکاردەهێنرێن، کاریگەرییان لەسەر ڕەنگی ددانەکان هەیە، بۆیە دوای خواردنی ئەو بەرهەمانە، پێویستە ئاو بخۆیتەوە و ددانەکان بە ئاو بشۆردرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان