
ڕووداوێکی هاتووچۆ لە تووە سپی لە سلێمانی. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ لە بەیانی زووەوە لەگەڵ دەستپێکی یەکەم ڕۆژی جەژن کۆمەڵێک ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویاندا و زیانی ماددی و گیانی زۆری لێ کەوتووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە یەکەم ڕۆژی جەژن، تەنیا لەماوەی شەش کاتژمێردا، بەهۆی ڕووداوەکانی هاتووچۆوە لە شاری سلێمانی 21 بریندار گەیێنراونەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار و دوو هاونیشتمانیش گیانیان لەدەستداوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە کاتژمێر 8ـی بەیانی ئەمڕۆ تا کاتژمێر 2ـی پاشنیوەڕۆ، 21 بریندار گەیێنراوەنەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شار، هاوکات لەم ڕووداوانە دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی زیاتر: لەو 21 بریندارەی گەیێنراونەتە نەخۆشخانە 13 حاڵەتییان ڕووداوی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هەشت حاڵەتیشیان ڕووداوی ماتۆڕسکیل بوون.
لە لایەکی دیکەوە: ئاڤا بەدواداچوونی کردووە بۆ ڕووداوەکانی هاتووچۆی ئەمڕۆ، یەکەم ڕۆژی جەژن لە هەولێر و دهۆک، بەڵام لایەنی پەیوەندیدار دەڵێن، ژمارەیەک ڕووداوی هاتووچۆ تۆمار کراون، بەڵام تا کۆتایی جەژن نایانخەینە ڕوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 26 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار