یەکەم حاڵەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە نەینەوا تۆمار دەکرێت

شەیری بکە لە:
یەکەم حاڵەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە نەینەوا تۆمار دەکرێت

دیمەنی نەخۆشخانەی گشتی موسڵ. وێنە؛ ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی پێشتر لە چەندین پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان حاڵەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا، یەکەم حاڵەتیش لە پارێزگای نەینەوا تۆمار کرا.

وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی جەستە، سەرئێشە و خوێنبەربوونی ژێر پێست، لە چەندین پارێزگای دیکەی عێراق تۆمارکراوە و چەندین کەسیش بەو نەخۆشییە گیانیان لەدەستداوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا مێردمنداڵێکی تەمەن 13 ساڵ لە موسڵ تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بووە، نەخۆشەکە چارەسەری پێویستی بۆ کراوە، باری تەندروستیی جێگیرە، و لە لایەن کارمەندانی پزیشکییەوە لە نزیکەوە چاودێریی دەکرێت.

زانیاریی زیاتر: تەندروستیی نەینەوا بە هاوکاریی بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری، ڕێوشوێنەکانی چاودێریکردن و هۆشیاری لەو ناوچانەی ئاژەڵداریی تێدا بەربڵاوە چڕتر دەکاتەوە، بەتایبەتی لەگەڵ نزیکبوونەوەی جەژن، کە سەربڕین و بەرکەوتن لەگەڵ ئاژەڵەکان زیاتر دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: