دیمەنی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە ناو سەنتەری هەولێر، وێنە: بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر
ئاڤا نیوز
دوای کۆتاییهاتنی چالاکییەکانی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ)، تیمەکانی خزمەتگوزرای ژینگەپارێزی هەولێر تەنیا دوێنێ لە سەنتەری شاری هەولێر، 60 تۆن زبڵ و پاشماوە کۆکراوەتەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لەیادی لەدایکبوونی پێغەمبەر محەممەد (د.خ)، لە سەنتەری شاری هەولێر چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، هەزاران کەس کۆدەبنەوە، خواردن و شیرینی و ئاو دابەش دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری ژینگەپارێزی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، تا کاتژمێر 7ی بەیانی سەرجەم بازاڕی هەولێر شۆردرا و ئامادەکرا، چالاکیەکان تا کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام بوون، دوای تەواو بوونی چالاکییەکە، 30 کارمەندی شارەوانی دوای پێنج کاتژمێر ئینجا توانیان سەرجەم بازاڕی هەولێر پاک بکەنەوە، ئەمساڵ ڕێژەی ئەو زبڵەی کۆکراوەتەوە سێ هێندەی ساڵی پارە.
بەگوتەی ژیار جەلال ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، ژمارەیەکی زۆرتری خەڵک بەشداری چالاکییەکانی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر (د.خ) کردبوو، ساڵی پار لەو ڕۆژە لەناو بازاڕ تەنیا 24 تۆن زبڵ و پاشماوە کۆکرابوەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- ژینگە
- 17 ئەیلوول
كێشەی ئاوی قوشتەپە چارەسەر دەکرێت