
ساتی دانانی بەردی بناغەی بەنداوی دوین لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و بێگەر تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ، وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
بەردی بناغەی بەنداوی دووین دادەنرێت و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش پلانی ستراتیژی لە گڵدانەوەی ئاو گرتووەتە بەر، ئامادەکاری بۆ کاریگەریی لێکەوتەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی کەشوهەوا دەکات.
وێنە گەورەكە: یەكێک لە کارنامەکانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگیدانە بە كەرتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، لەم چوارچێوەیەدا لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا دەیان بەنداو و پۆند دروست كراون.
چیرۆکی سەرەکی: بەردی بناغەی بەنداوی دووین لە هەولێر دانرا، توانای گڵدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، بەنداوەکە چوار کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و 75 مەتر بەرزە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: "لەم پێگە مێژووییە، بەردی بناغەی بەنداوی دووین دادەنێین و بەجۆرێک دیزاینکراوە، کاریگەریی لەسەر شوێنەوارە مێژوویەکانی ناوچەکە نەبێت، هاوکات داوام کردووە ئاوەڕۆکانی شەقڵاوە نەخرێنە سەر بەنداوەکە و پاڵاوتنیان بۆ بکرێت."
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتیشی: ئەم شوێنە زۆر گونجاوە بۆ گڵدانەوەی ئاو، سنوورەکە دەوڵەمەندە و بڕیارمان داوە قەرەبووی ئەو جووتیارانە بکەینەوە کە زەوییەکانیان دەکەوێتە ژێر بەنداوەکەوە، ئەم بەنداوە دەڤەرەکە دەکاتە ناوەندێکی گەشتاریی، سرووشتی و شوێنەواری، هاوکات لە بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی و سامانی ماسی و کاری کشتوکاڵی کاریگەریی بەرچاوی دەبێت.
ئەمەش بزانە: بەنداوەکە بە شێوازی کۆنکریتی RCC دروست دەکرێت، لە بەرزترین ئاستیدا 320 مەتر درێژ دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
پێنج کەس بەهۆی ڕووداوەکانی یاریی دهۆک و زاخۆ دەستگیرکران
- بیروڕا
- 54 خولەک لەمەوپێش
کۆڕەوی ملیۆنی؛ کارەساتێکی مرۆیی و وەرچەرخانێکی مێژوویی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
هاووڵاتیانی کەرکووک ئامادەکاری بۆ جەژنی ڕەمەزان دەکەن
29 ئازار
ڕۆژانی جەژن لە ڕێگا گەشتیارییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغە دەکرێت
28 ئازار
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەوانی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە