پێشبینی دەکرێت پایزی ئەمساڵ بارانی زۆر ببارێت

شەیری بکە لە:
پێشبینی دەکرێت پایزی ئەمساڵ بارانی زۆر ببارێت

دیمەنێک لە شاری هەولێر لەکاتی بارانبارین، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


پێشبینی دەکرێت دەستپێکی وەرزی پایزی ئەمساڵ بڕێکی باش باران ببارێت و لە نیوەی دووەمی مانگی داهاتوو ئەو بڕە زیاتر بێت.


وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان ساڵانە وەرزی بارانبارین دەکەوێتە مانگی 10 و لە ناوچە شاخاوییەکان زۆربەی ساڵ لە مانگی نۆ باران دەبارێت.

لێدوانی فەرمی: سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە کۆتایی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی 10 چاوەڕێی بارینی بڕێکی زۆر باران دەکرێت، ئەمەش ئاماژەیەکی ئەرێنییە بۆ وەرزی دابارینی ئەمساڵ". 

زانیاریی زیاتر: لە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو چەندین شەپۆلی بارانی بەخوڕ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەگرێتەوە و شەپۆلەکە لە دەریای عەرەبی سەرچاوە دەگرێت.

لەلایەکی دیکەوە: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا، مژدەی خۆش بە هاونیشمانیان دەدات کە ئەم هەفەتەیە ئەگەر بارانبارین لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان هەیە.

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان