لە باڵەکایەتی ئاژەڵی کێوی دادەبەزنە نێو شارۆچکەیەک

شەیری بکە لە:
لە باڵەکایەتی ئاژەڵی کێوی دادەبەزنە نێو شارۆچکەیەک

وێنەی بزنە کێوییەکانی سنووری چۆمان، وێنە: تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

چەند ڕۆژێکە لە سەنتەری ناحیەی سمیلان و گوندەکانی سەر بە قەزای چۆمان، ئاژەڵی کێوی لە ئاوەدانی دەبینرێن و دابەزیونەتە نێو خەڵک، حکومەتیش هۆشداری دەدات ڕاویان نەکەن.

 

وێنە گەورەکە: بەهۆی خەمخۆری حکومەت بۆ ژینگە و قەدەغەی ڕاوکردن و سزادانی سەرپێچیکاران، چەند ساڵێکە ئاژەڵی کێوی لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان زیادیان کردووە، ئەمەش بووەتە مایەی دڵخۆشی ژینگەپارێزان و ڕێکخراوەکانی ئەم بوارە.

 

لێدوانی فەرمی: شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "دەرکەوتنی ئاژەڵی کێوی لە ئاوەدانی سنووری گوندەکان و سەنتەری ناحیەی سمیلان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، ماوەیەکە ڕێکاری تووندمان گرتووەتەبەر بەرامبەر ئەو کەسانەی ڕاوی نایاسایی دەکەن، بۆیە دەبینین ئاژەڵە کێوییەکان ژمارەیان زیادی کردووە".

 

لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەری ناحیەی سمیلان، هۆشداری بە سەرجەم خەڵکی سنوورەکە دەدات بەهیچ جۆرێک ڕاویان نەکەن و تەقەیان لێنەکەن، چونکە سزای قوڕسی لەسەرە. بەپێی ڕێنمایی نوێی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، ڕاوکردن و تەقەکردن لە هەر بزنە کێوییەک 15 ملیۆن دینارە.

باکگراوند: مانگی ڕابردوو پڵنگێکی دەگمەن لە سنووری قەزای چۆمان کوژرا، ڕووداوەکە لەسەر ئاستی کوردستان نیگەرانی و کاردانەی فراوانی لێکەوتەوە، بەڕێوبەری ناحیەی سمیلان داوا دەکات "بزانە کێوییەکان بە دەردی پڵنگەکە نەبەن".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان