بەفربارینی باشووری ئەمریکا و ئاگرەکەی کالیفۆرنیا
ئاڤا نیوز
لە لۆس ئەنجلس ئاگر جارێکی دیکە سەریهەڵداوەتەوە، لە لایەکی دیکەشەوە بەهۆی بەفر و سەرما لە باشووری ئەمریکا 11 هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای دوو هەفتە لە بەردەوامی ئاگرە وێرانکەرەکەی لۆس ئەنجلس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا، هێشتا بەتەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە، جارێکی دیکە ئاگر لەو ویلایەتە سەریهەڵداوەتەوە. بەو هۆیەوە دەسەڵاتدارانی ئەمریکا داوا لە زیاتر لە 50 هەزار کەس دەکات لە نزیک دەریاچەی کاستایک شوێنی حەوانەوەیان چۆڵ بکەن، لە باشووری ئەمریکاش هەر لە ویلایەتی تەکساسەوە هەتا فلۆریدا، سەرماوسۆڵەی توند کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروست کردووە کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 11 کەس تا ئێستا.
لێدوانی فەرمی: دەربارەی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس ئەنتۆنی مارۆن، بەڕێوەبەری بەشی ئاگرکوژێنەوەی پارێزگاکە ڕایگەیاند: "ئەو دۆخەی ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، تەواو جیاوازە لەو دۆخەی کە 16 ڕۆژ لەمەوبەر تێیدا بووین."
لە گۆشەیەکی دیکەوە: بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان و ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، لە کەناری کەنداوی ئەمریکا لە تەکساسەوە تا فلۆریدا، زریانێکی چڕی بەفربارین بووەتە هۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان و فڕۆکەخانەکانی داخستووە، هەروەها ڕێگاکانی پەکخستووە و لە چەندین ویلایەتدا بەفربارین ژمارەی پێوانەیی شکاندووە، بەوهۆیەشەوە لانیکەم 11 کەس گیانیان لەدەستداوە.
زانیاریی زیاتر: لە شاری مۆبایلی ئالاباما ئاستی بەفر گەیشتووەتە 20سم و لە شارەکانی باتۆن رەڤ و نیو ئۆرلیانس لە لویزیانا چڕترین بەفر باریوە کە لە ساڵی 1895ەوە هەتا ئێستا بەو شێوەیە نەبووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ناوی قایمقامی خورماڵ بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک دەربارەی سەری ساڵی ئێزدیی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
14 نیسان
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلی بارانەکەی ئەمڕۆ تا شەو بەردەوام دەبێت