سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت

شەیری بکە لە:
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت

دیمەنێک لە وڵاتی سویسرا

ئاڤا نیوز


بەگوێرەی ڕاپرسییەک سویسرا بۆ حەوتەمین جار لەسەریەک توانی نازناوی باشترین وڵاتی جیهان بۆ ساڵی 2024ـی بەدەست بهێنێت.


چیرۆکی سەرەکی: ڕاپرسییەکە لەلایەن کۆلێژی وارتن لە زانکۆی پێنسیلڤانیای ئەمریکا کراوە، کۆلێژەکە شیکاری بۆ باشترین وڵاتانی جیهان کردووە بۆ ساڵی 2024.

زانکۆکە
بە یەکێک لە زانکۆ هەرە بەناوبەنگەکانی جیهان دادەنرێت و چەندین کەسایەتی گرنگ دەرچووی ئەم زانکۆیەن، لەوانەش دۆناڵد ترەمپ، ئیڤانکا ترەمپ، ئیلۆن مەسک و چەندین کەسایەتی دیکە. 


ژمارەکان وادەڵێن: لە ڕاپرسییەکەدا 89 وڵات لەسەر 73 تایبەتمەندی جیاواز هەڵسەنگێراون، نزیکەی 17 هەزار بەشداربوو لە 89 نەتەوەی جیاواز لە سەرانسەری جیهان بەشدارییان تێدا کردووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سویسرا بۆ حەوتەمین جار لەسەریەک وەک باشترین وڵاتی جیهان لەڕووی کواڵیتی ژیان و کەمی ڕێژەی ئەنجامدانی تاوان دەستنیشان کراوە.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: