گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات

شەیری بکە لە:
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات

دیمەنی گەنجێک لەبەردەم ئاوێنە وەستاوە و لە ئاوێنەکەش پیری ڕووخساری دەرکەوتووە، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز 

 

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، ئەو کەسانەی زۆر گەشت دەکەن نیشانەکانی پیری درەنگتر لەسەریان دەردەکەوێت. 

 

بڵاوکراوەی فەرمی: توێژینەوەکە لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ئیدیت کووان لە ئوسترالیا ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە گەشتکردن تەندروستی جەستە و دەروونی مرۆڤ بەرز دەکاتەوە، ئەمەش لە ڕێگەی بەرکەوتن بە شوێن و ژینگەی نوێ، زیادکردنی ئاستی چالاکیی جەستەیی و پەیوەندی کۆمەڵایەتی.

 

لێدوانی فەرمی: فانگلی هو، یەکێک لە توێژەرەکان ڕایگەیاند: پیربوون پرۆسەیەکە ناتوانرێت بوەستێنرێت، بەڵام دەتوانرێت خاو بکرێتەوە، گەشتکردن ڕۆڵێکی بەرچاوی لە خاو کردنەوەی ئەم پرۆسەیە هەیە و دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی بەرگریی جەستە. 

 

ئەمەش بزانە: گەشتکردن، چالاکییە جەستەییەکانی وەک ڕۆیشتن بەپێ، سەرکەوتن و پاسکیلسواری لەخۆدەگرێت، ئەم چالاکییانەش دەبنە هۆی کەمکردنەوەی فشاری دەروونی و باشترکردنی تەندروستی دڵ و سووڕی خوێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان