ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


دوای جەژن ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و دابەشکردنی پۆستەکان کۆدەبێتەوە، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت پارێزگارێک بە دڵی سەرجەم پێکهاتەکان دادەنرێت.

وێنە گەورەکە: حەوت مانگ بەسەر هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق تێدەپەڕێت، بەڵام تاوەکو ئێستا پارێزگاری کەرکووک هەڵنەبژێردراوە و پۆستەکانی ئەو پارێزگایە دابەش نەکراون.

بۆچی گرنگە: لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017 کورد پۆستەکەی لەدەستداوە، ئێستا کە خاوەنی زۆرترین کورسییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکەیە کار لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستەکە دەکات.

لێدوانی فەرمی: د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: "دوای جەژن ئەنجوومەنی پارێزگا بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار کۆدەبێتەوە و لە ماوەی دوو مانگدا سەرجەم پۆستەکان دابەش دەکرێن". 

زانیاریی زیاتر: هەرچەندە شاخەوان عەبدوڵڵا ئاماژەی بە هیچ ڕێککەوتنێکی نێوان پێکهاتە و لایەنەکان نەکرد، بەڵام گوتی لەیەک نزیکن و   پارێزگارێک هەڵدەبژێردرێت ڕەزامەندی سەرجەم پێکهاتەکانی لەسەر بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان