دەنگۆی ڕاگرتنی خانەنشینیی ئارەزوومەندانە ڕەت دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
دەنگۆی ڕاگرتنی خانەنشینیی ئارەزوومەندانە ڕەت دەکرێتەوە

ژمارەیەک خانەنشین و کارمەندێکی بانک لە کاتی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینان

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان لەبارەی دەنگۆی ڕاگرتنی خانەنشینی ئارەزوومەندانە ڕوونکردنەوە دەدات و ڕەتی دەکاتەوە کە ئەو دەنگۆیانە ڕاست بن.

چیرۆکی سەرەکی: دەنگۆیەک لەبارەی ڕاگرتنی خانەنشینی ئارەزوومەندانە بڵاوبووەتەوە، ئەمەش نیگەرانی لای بەشێک لە فەرمانبەران دروست کردووە، داوایان لە ئاڤا کرد کە بەدواداچوون بۆ ڕاستی ئەم بابەتە بکات.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەم دەنگۆیە ڕاست نییە، خانەنشینی ئارەزوومەندانە ڕانەگیراوە، هەر فەرمانبەرێک بیەوێت بەشێوەیەکی ئارەزوومەندانە خانەنشین ببێت، بە چەند مەرجێک خانەنشین دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: مەرجەکانی خانەنشینی ئارەزوومەندانە، پێویستە فەرمانبەر خزمەتی 15 ساڵ و تەمەنی 50 ساڵ بێت، بەو جۆرە دەتوانێت لە پاداشتی دوای خزمەت کە شەش مانگەکە سوودمەند ببێت، بەڵام ئەگەر خزمەتی 25 ساڵ و تەمەنی 50 ساڵ بێت، ئەوا دەتوانێت لە پاداشتی خزمەتی 12 مانگ سوودمەند ببێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: