یەکێتیی ئەوروپا هەوڵدەدات مافی مانەوەی کۆچبەرە ئۆکراینییەکان درێژ بکاتەوە

شەیری بکە لە:
یەکێتیی ئەوروپا هەوڵدەدات مافی مانەوەی کۆچبەرە ئۆکراینییەکان درێژ بکاتەوە

گردبوونەوەی ژمارەیەک کۆچبەری ئۆکراینی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

برۆکسل پێشنیازی کردووە، مافی مانەوەی ئۆکراینییەکان لە یەکێتیی ئەوروپا تاوەکو مانگی ئاداری ساڵی 2026 درێژ بکرێتەوە.

 

بۆچی گرنگە: بەهۆی شەڕی ئۆکراینا و ڕووسیا ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیی ئۆکراینی بەرەو وڵاتە ئەوروپییەکان کۆچیان کردووە، ئەم بڕیارە یارمەتیدەر دەبێت لە مانەوەی ئەو کۆچبەرانە بۆ ماوەیەکی درێژتر

 

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: زۆربەی وڵاتان پێشوازییان لەو بڕیارە کردووە، رۆژی پێنج شەممە لە دانیشتنێکدا بڕیاری لەسەر دەدرێت.

 

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئێستا نزیکەی چوار ملیۆن و 200 هەزار ئۆکراینی ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا تۆمار کردووە.

 

ئەمەش بزانە:  ئەڵمانیا، پۆڵەندا و کۆماری چیک میوانداری زۆرترین کۆچبەر دەکەن.


باکگراوند: یەکێتیی ئەوروپا کە لە 27 وڵات پێکهاتووە، بۆ یەکەمجار لە چەند هەفتەی دوای دەستپێکردنی لەشکرکێشییە بەرفراوانەکەی مۆسکۆ لە مانگی شوباتی 2022دا، بۆ یەکەمجار مافی مانەوەی بە ئۆکراینییەکان دا.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان