ڕووسیا کەمپەینی هاریس بە ئامانج دەگرێت

شەیری بکە لە:
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و هاریس کاندیدی دیموکراتەکان کە لە هەما ن حیزبن

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و هاریس کاندیدی دیموکراتەکان کە لە هەما ن حیزبن

ئاڤا نیوز

 

کۆمپانیای تەکنەلۆژیای مایکرۆسۆفت دەڵێت، سەرنجی ئەمجارەی کارمەندانی ئەلیکترۆنی ڕووسیا ڕوو لە کەمپەینی هاریس دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای تەکنەلۆژیای مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند: بریکارەکانی ڕووسیا هەڵمەتی هەڵبژاردنی کامالا هاریس، بەربژێری دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەکەنە ئامانج، بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی هەڵبەستراو بەمەبەستی بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست سەبارەت بە هاریس.

 

لێدوانی فەرمی: کلینت واتس، بەڕێوەبەری گشتیی سەنتەری هەڕەشەکانی مایکرۆسۆفت، لە پۆستێکی  تۆڕی کۆمپانیاکە نووسیویەتی: “لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، مایکرۆسۆفت گۆڕانکارییەکی بەرچاوی لە شێوازەکانی کارکردندا بەدی کردووە کە پەیوەندی بە کاریگەریی ڕووسیاوە هەیە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی گۆڕانکارییە لە ژینگەی سیاسی ئەمریکادا”.

 

ئەمەش بزانە: لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکان ئەوە چەندەمین جارە بەربژێرەکان ڕووبەڕووی هێرشی لەم جۆرەیە دەبن، هاوکات دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا پێشتر ڕایانگەیاندبوو، ئێران بەرپرسیارە لە هاککردنی هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ.

 

زانیاری زیاتر: هەریەکە لە ئێران، چین و ڕووسیا هەوڵی بە ئامانجکردنی کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکایان داوە، ئەمەش هەوڵی دەستێوەردانی دەرەکی نیشان دەدات کە ئەمریکا ڕووبەڕووی دەبێتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: