دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان

شەیری بکە لە:
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان

باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق - میدیا عێراقییەکان

ئاڤا نیوز

 

دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق لە نووسراوێکدا لێکدانەوەیەکی ئاراستەی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەرلەمان کردووە کە پەرلەمان سەرپەرشتیی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی عێراق دەکات نەک ئەنجوومەنی وەزیران.

 

وێنە گەورەکە: بەگوێرەی بڕگەی یەکەمی ماددەی 103ی دەستووری ساڵی 2005ی عێراق، دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی عێراق سەربەخۆیی دارایی و کارگێڕیی هەیە، بە یاسایەکی تایبەت کارەکانی ڕێکدەخرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دادگای باڵای فیدراڵی ڕۆژی سێشەممە 17-09-2024، نووسراوەکەی ئاراستەی لیژنەکە کردووە و لەو لێکدانەوەیەدا پشتی بە ماددەکانی 91، 102 و 108ی دەستووری ساڵی 2005ی عێراقی فیدراڵ بەستووە، کە ڕێگە بە دەسەڵاتی دادوەری دەدات هەر دەستەیەک بخاتە ژێر دەسەڵاتی یاسادانان یان جێبەجێکردن.

 

لێدوانی فەرمی: کاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی پەرلەمان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەگوێرەی نووسراوەکە پەرلەمانی عێراق سەرپەرشتی و چاودێریی کارەکانی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی دەکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: