بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات

  • بزنس
  • 18 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات

مامۆستایەکی وانەبێژ لەکاتی وانەگوتنەوە

ئاڤا نیوز

وەك یەكەم ڕێكاری بەگرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ، سەرەتای هەفتەی داهاتوو بایۆمەتریی مووچە دەكەن.

لێدوانی فەرمی: عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ڕایگەیاند: یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو فۆڕمی بایۆمەتری لە سەرجەم پەروەردەكانی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

باکگراوند: ڕۆژی دووشەممە 16-9-2024، فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ  لە قوتابخانەکان واژۆکرا و بڕیارە مووچەی مانگی نۆ بەگرێبەست وەربگرن.

ئەمەش بزانە: مامۆستایانی وانەبێژی قوتابخانەكان ژمارەیان 38 هەزار کەسە، مووچەی گرێبەستیان بۆ دیبلۆم 400 هەزار دینار و بۆ بەکالۆریۆس 500 هەزار دینار دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: