مێتا میدیا فەرمییەکانی ڕووسیا قەدەغە دەکات

شەیری بکە لە:
مێتا میدیا فەرمییەکانی ڕووسیا قەدەغە دەکات

لۆگۆی کۆمپانیای مێتا

ئاڤا نیوز


 

کۆمپانیای مێتا ڕێگە بە میدیا فەرمییەکانی ڕووسیا نادات ئەپڵیکەیشنەکانی بەکاربهێنێت. کۆمپانیاکە هۆکارەکەی بۆ "چالاکیی دەستتێوەردانی بیانی"ـی میدیاکانی حکومەتی ڕووسیا گەڕاندووەتەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا ڕووسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی لە تۆڕی هەواڵیی 'ڕووسیا تودەی' بڕی 10 ملیۆن دۆلاری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک تیکتۆک، ئینستاگرام، ئێکس و یووتیووب، خەرج کردووە تا کاریگەری لە سەر کەمپەینەکانی هەڵبژاردنی وڵاتان دابنێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مێتا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە:  "ئێستا میدیا فەرمییەکانی ڕووسیا وەک: ڕووسیا سێگۆندیا، ڕووسیا تودەی و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی دیکەیان لەبەکارهێنانی ئەپڵیکەیشنی تۆڕە کۆمەڵاییەکانی سەر بە کۆمپانیاکە  قەدەغە کراون".

 

ئەمەش بزانە: مێتا خاوەندارێتیی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام، وەتسئەپ، سرێدس و چەند ئەپڵیکەیشنێکی دیکە دەکات. 

 

شەیری بکە لە: