
دۆناڵ ترەمپ لەکاتی ڕاگەیاندنی ڕێژەی باج بەسەر وڵاتان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بانکی ناوەندی ئەمریکا نیگەرانە لە هەنگاوەکانی ترەمپ و بە مەترسی بۆسەر ئابووری ئەمریکا ناوزەندی دەکات، سەرۆکی ئەمریکاش داوایان لێدەکات ڕێژەی سوود کەمبکەنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕێوشوێنە بازرگانییەکانی ترەمپ کە سەرەتای ئەم هەفتەیە ڕاگەیەندرا، بانکی ناوەندی ئەمریکای نیگەران کردووە و دەڵێن، نرخی پێداویستییەکان بەرزدەکاتەوە و ڕێژەی بێکاری لە ئەمریکا زیاد دەکات.
لێدوانی فەرمی: جیرۆم پاول، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەپاندنی باج لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕێژەی بێکاری زیاد دەکات و پێدەچێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و خاوبوونەوەی گەشەسەندنی ئەمریکا.
زانیاریی زیاتر: پێش قسەکانی جیرۆم پاول، ترەمپ داوای لێکرد دەستبەجێ ڕێژەی سوود کەمبکاتەوە و تۆمەتباریشی کرد بەوەی لە بەڕێوەبردنی بانکی ناوەندی ئەمریکادا سیاسییانە مامەڵە دەکات.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-04-03، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بە ڕێژەی 25% باجی زیاتر بەسەر ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی وڵاتانی جیهان دەسەپێنن و هەلی کار و ژمارەی کارگەکان لە ئەمریکا زیاد دەکەن بەجۆرێک بەتەواوی پشت بە خۆیان دەبەستن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمساڵ 16 كۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی كورستان كوژراون و برینداركراون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: بۆ یەکەمجار ژمارەیەک لە گرووپەکانی عێراق ئامادەن چەک دابنێن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر حووسییەکان
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلینسکی بۆ ڕۆژئاوا: دیکتاتۆرەکەی ڕووسیا ڕابگرن
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
لاندڕۆڤەر: ئۆتۆمبێلەکانمان نانێرینە ئەمریکا
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسێکی ڕووسیا: هەفتەی داهاتوو دیدارێک لە نێوان ڕووسیا و واشنتن ئەنجام دەدرێت
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار بەریتانیا و ئەمریکا بە هاوبەشی مووشەکی هایپەرسۆنیک تاقی دەکەنەوە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا: ڕووسیا سیخووڕی بەسەر وڵاتەکەمان دەکات